زەردەخەنە بکە!

624 79 64
                                    

just enjoy reading....

""""""""""""""""""""

پەیامنێر: جەستەی سییەم قوربانیانی
شێتی زەردەخەنە دۆزرایەوە!

هەموو دامودەزگاکانی حوکومەت لە گەڕانن بەدوای بوکوژی شێتی زەردەخەنە!

سەرەڕای ئەو هەموو لێکۆڵینەوەیە لە لایەن
ئاسایشی حوکومەت تەنانەت باڵا دەستانیش
هیچ سەرەداوێک نیە نە بچوک نە گەورە!

ئەمە وایکردوە بەتەواوی دانیشتوان و هاوڵاتیانی کۆریا ترساوبن ڕەنگە لە هەرساتێک و لە هەر شوێنێک دەربکەوێت !

ئێمە وەک هەمو کاتێک پێتان ڕادەگەیەنین
تکایە گەر هەستتان بە هەرشتێکی نامۆ کرد
بە زوترین کات پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن

گەیشتینە کۆتایی هەواڵی ئەمڕۆمان
سوپاس بۆ بینەر بونتان
بەهیوا ڕۆژێکی خۆش بۆ هەموتان

یۆرو: تششش ڕۆژەکە ڕۆژێک بێت بەم هەواڵە دەست پێبکات لەکوێوە ڕۆژێکی خۆش ئەبێت؟

وتی دوای کوژاندنەوەی تیڤیەکەی
هەرکە گوێی لە زەنگی درگاکە بوو خێرا ڕایکرد و کردیەوە بێ بیرکردنەوە خۆی خستە باوەشی

کووک: ئایخوایە کەسێک لێرە بیری منی کردبوو؟

یۆرو: نا نەخێر تەنها وتم بزانم باوەش چ هەستێکە؟

کووک: ئای بچکۆڵی کەلەڕەق
شتێکی ئاسانە سێرکە " بیرت ئە کەم "
ئاوا ئیتر ئاسانە

وتی بەزەردەخەنەوە یۆرو کەمێک دورکەوتەوە سێری چاوەکانی یەکیان ئەکرد زەردەخەنەیەکی گەرمی پێ بەخشی

یۆرو: مەگەر نازانی هەموو کات بیرت ئەکەم؟

کووک: ئۆهـ ئۆهـ خۆشەویستەکەم
فێری قسەی ڕۆمانسی بوە خوایە خۆر لەکام لاوە هەڵهاتوە ئەمڕۆ؟

یۆرو: لەلای شێتی زەردەخەنە!

کووک: ئای واز لەم هاواڵانە بێنە ئێستا کاتی ئەو نیەەەەەەەەە

وتی بە هاوارێکی نزم لەگەڵ دەستکردن بە ختوکە دانی یۆرو
یۆرو بەتەواوی ڕەنگی گۆڕابوو لە سپیەوە
بۆ مۆر و سورێکی تۆخ

یۆرو: بەس س سەەەەە
توخوا کووک بەسە خنکاممم

بەهاوارو پێکەنینەوە وتی هەرکە کووک وازی هێناو خستیە باوەشی

کووک: ئامادەیت یان چاوەڕێ بکەم؟

یۆرو: ئامادەم دەی بابڕۆین

زەردەخەنە بکە!✔"j.jk"Where stories live. Discover now