گرتەی ڤیدیۆیی!

283 43 9
                                    

ڤۆیت و فۆڵۆو لەبیر مەکەن شیرینەکانم...
just enjoy reading...


خولەکێک تێپەڕی دوبارە گرتەی نوێ دەستی پێکرد
بە دەنگە نزمەکەی و لاوازەکەی وشەکانی دەربڕی بەڵام لەبیری نەکرد زەردەخەنە بکات بەڕوی هەموو وشەکانی

جۆنکووک: سڵاو من جۆنگ کووک
ئەمڕۆ "هەشتی دیسێمبەری دووهەزار و حەوتە"
دیسانەوە گرتەیەک تۆمار ئەکەم

کۆتا گرتەم ناخۆشترین ساتی ژیانم بوو هەر ئەوساتەبوو خەریکبوو یۆرو لەدەست بەم
بەڵام خۆشبەختانە پیاوێکی پیر بەهانامەوە هات

هەرکە بەگریانەوە پاڕامەوە تا چارەسەری بکات چونکە ئێمە نە پارە یان شتێکمان نەبوو
خۆشبەختانە مامەیەکی دڵباشبوو

یۆروی چارەسەر کرد وە دوای ئەوڕۆژە هەموڕۆژێک ئەهاتە لامان هیچنەبێ ژەمێکی پێمان ئەدا
بەڵام دوای هەموو ئەوانە من هێشتا بۆیم نەدرکاندبوو کە ئێمە لەدەستی کەسانێک ڕائەکەین

چونکە بەڕاستی سەرلێشێواو بووم دەربارەی ئەوەی کەسێکی متمانە پێکراوبێت یاخود نا؟
بەڵام ئاهــ یۆرو دوێنێ درکاندی

ڕازگۆیانە وتی کە ئێمە هەڵاتوین بەڵام ئەو کاردانەوەیەکی خراپی نەبوو بگرە دوێنێ بەزۆر یۆرو و منی ڕازی کرد لەمەولا لای ئەو بمێنین

دەی من ڕازینیم بەڵام یۆرو نازانم ئەم مشکە بچوکە چ پیلانێکی لەژێر سەرایە هەر سەرئەخاتە سەرم بۆ ڕۆیشتنمان ڕاستی هێشتا نازانم چ بڕیارێک ڕاستە

بەهەرحاڵ ئەم ماوەی یۆرو نەخۆشبوو ئێستا زۆر باشە و بەردەوامە لەوکارانەی بێزارم ئەکات
بەڵام هێشتا حەزئەکەم بێزارم بکات نەوەک بێدەنگبێت

بە شتێکی هەڵەشاوی و سادە پێئەکەنێ ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێت ئێمە هیچ هۆکارێکمان نیە
بۆ پێکەنین بەڕاستی من کوڕێکی بچوک و
یۆرو کچێکین بێ خێزان و بێ ماڵ چ شتێک هەبێ بۆی پێبکەنین ؟

تا بەیانی خەمی ئەوەمانە پێویستە چۆن بتوانین پارچەیەک سەمون بدزین دەی بۆ تێربون نا بەڵکو بۆ مانەوە

لەئێستادا هیچ بژاردەیەک نیە بۆخۆم نا بەڵکو لەبەر یۆرو ئەو لەمن زیاتر کەسی نیە من تەنانەت گەر نەشمەوێ بڕۆینەە ماڵی ئەو بەڵام یۆرو لێرە بەرگە ناگرێت

وەهەروەها هەرگیز نامەوێ ڕۆژێک ببینە سەردێری ئەوهەواڵەی دوو مناڵ لە ژورێکی پیس لەبرسا گیانیان لەدەست داوە !

بۆیە پێموایە پێویستە بڕۆین ڕەنگە باشتر یان خراپترمان بەسەر بێت بەڵام هێشتاش بژاردەی نوێمان لەبەر دەستە وەک لەوەی لێرە بمرین

زەردەخەنە بکە!✔"j.jk"Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon