گرتەی ڤیدیۆیی!

367 44 5
                                    

ڤۆیت و فۆڵۆو لەبیرمەکە شیرینەکەم....
just enjoy reading.....



نامجون: بەڵام پێنج خولەکە لەژورەوــــــــ....

قسەکەی بڕدرا بە ڕاکردنوو هاواری هۆسۆک وەک داماوێک ڕایئەکرد بەدەوری مێزە بازنەییەکە و یۆنگی بەو قژە ئاڵاوەی خەریکی ڕاونانی بوو

یۆنگی: سوێندبێ سەرت لە لاشەت جیابکەمەوە

هۆسۆک: هەڵەی من چیە تۆ هەڵناستی وەک ورچێکی جەمسەری

یۆنگی: تۆ دەعبایەکی نازانی مرۆڤێک هەڵبستێکی کەس بە ختوکەدان خەبەری کردویتەوە خەریکبوو نۆرەی دڵ لەناومببات

ئەوانە بەردەوامن لە گفتوگۆیەکی ئاژاوەگێڕ و ئەوانەی تر تەنها وەک فیلمێکی سینەمایی ئەیبین ساتێک یۆرو خۆی خستە بابەتو ئارامی کردنەوە

یۆرو: پیتزاکان دووبارە سارد ئەبن گەر تەواوبون لە ڕاونانی یەکتر مێزکە ئامادەیە

یۆنگی: ئاهــ چ بێهەستێکی تۆ کووک چۆن ئەو بەشەرە جدیەت خۆشویستوە

هۆسۆک: هیچ نەبێ پشیلەیەکی دڕندە و ئاژاوەگێڕ نیە

کووک: ئێوە بۆتان نیە بڕیار لەسەر خۆشەویستی من بدەن بۆیە بفەرمون و هیوادارم تەواوی شەوەکە لە دەستشۆر بەسەر بەرن

وتی بە زەردەخەنە و ڕێزەوە دەی بەڵام قسەکانی پێچەوانەی ڕەفتاری بوو

تێی: ئا ئەمانە سەر لە شەیتان ئەشێوێنن
بەخوا گەر لە تەواریش بەسەری بەرم من هەرئەیخۆم

جیمین: بەشم نەخۆی گەمژەی درێژ

ئەو دوانە وەک مناڵێ ڕایانکرد بەرەو مێزەکەو شوێنەکانیان گرتەوە دەی بەڵام شەڕیانبوو لەسەر پیتزایەک کە بە ئەسڵا هی یۆرو و کووک بوو چونکە ئەوان بەتامی تیژ داوایانکردبوو هەموان دانیشتبوون و چاوەڕێ بوون ئەوانە پێکبێن و دەستپێبکەن

جیمین: ئەو کارتۆنە بەربە درێژ

تێی: درێژی چی تۆ بەعەرزا نوساوی من چی بکەم
بەریبە هەتا نەتم کردۆتە ڕەسم بە دیوارەکەوە

ئەوانە گفتوگۆیەکی ئارام نا بەڵکو شەڕێکی بە ئاژاوەیان دروست کردبوو یۆرو ئاهێکی هەڵکێشا تازە دانەیەکی چارە کرد بەڵام ئەمانە مناڵن چارە ناکرێ زۆری نەبرد نامجون هاتە دەنگ و بە دەنگی بەرز وتی

نامجون: بەسەەەەەە ئایا ئێوە مناڵن لەسەر خواردن بیکەن بە شەڕ ؟
گەربێت و بڵێم ئێمە ئەو کارانەمان کردوە و پیلانی واهیمان داڕشتوە بێ یەکو دوو ئەخرێینە نەخۆشخانەی دەرونی بۆ هەتا هەتایە بەڕاستی کێ باوڕ بەوە ئەکات ئێمە شێت نەبین؟ لەساتێکا لەسەر پیتزا شەڕ ئەکەن؟

جیمین: ئێ هیۆنگ بڵێ بەری بات من سەرەتا گرتم

تێی: بەخوا درۆ ئەکا هیۆنگ من گرتم

زەردەخەنە بکە!✔"j.jk"Where stories live. Discover now