دەســـپێکــے جـــوانــــے

247 39 7
                                    

ڤۆیت و فۆڵۆو لەبیر مەکە شیرینەکەم..
just enjoy reading...



گرتەکان کۆتاییان هات
تێی ئەو کامێرایەی دەستی بەرز کردەوە
پەنجەی نا بە دوگمەی کامێراکە بۆ دەستپێکردن

ڤیدیۆکە دەستی پێکرد
ڕوخساری تێی دەرخست کە زەردەخەنە و
فرمێسکەکانی تێکەڵ ببون
ئەوەندە دیمەنێکی نازداربوو

هەریەک لە کوڕەکان زەردەخەنەی ناخیان
تێکەڵ بە فرمێسکەکانیان ببو
ناخیان پڕببو وەک مناڵێکی جێهێڵدراو
دڵخۆشبون وەک مناڵێکی هەتیو کاتێ بوکەڵەیەکی پێ ئەدرێ

ئەوەندەیان چەشتوە
وشەکان قاڵبێکنین بۆ دەربڕینی بارودۆخ
سەرەڕای ئازار و نەهامەتیەکان
نەوەستان و کۆڵیان نەدا

هەرچەندە تــــۆڵـــــە شتێک نیە
باش و پڕ دادوەری بێت

تۆڵە هەڵبژاردەیەک نیە
بۆ باشترین و باشتر بوون
بەڵام ساتێک کە هەستت بە ڕوحێک نەکرد
لە جەستەت دا

بۆ ساتێک کە بونی خۆت بە بێمانا خەملاند
تۆڵە هیوایەکە لە هیچ باشترە

باشترە لە خۆ هەڵواسین بە پەتێکەوە

باشترە لە خۆفڕێدان لە باڵەخانەیەک

لە سوتاندنی جەستەت

لە خنکاندن و بێ هەناسە کردنی خۆت لە ئاودا

لە ژیانێکی بێ مانا و چاوەڕوانی مردن

هیچ نەبێ بەخۆت ئەڵێی

تــۆ نامری تا تـــۆڵـە نەکەیتەوە
تا هەمان شت نەچەژنەوە!
ژیانێکی بەخت ڕەش ناژی

پێتوایە بەخت چیە؟
هەمان دەرئەنجامی هەڵبژاردەکانتە!

کاتێ پێت ئەڵێن
ئەوە ئاگرە دەستت مەخەرە ناوی
ئەسوتێی و ئازارت ئەدات!

پێتوایە ئەوە بەخت ڕەشیە
کاتێ دەستت خستە ناوی
هەستت بە ئازار و سوتانی پێست کرد؟!

پێویستە چاوەڕێی ئەوە بیت
نەوەک بڵێی
چەندە بەد بەخت بوم من خۆ سوتام من!


ژیانێک ڕەهابون تێیدا نەسەپابێت
ئەبێ تۆ بیسەپێنی

کاتێ دادپەروەری بونی نەبوو
و نەت بینی لە کۆمەڵگا

دەی تۆ چاولێکەری ئەوکەسە ئەقڵ خەڵەفاوانە مەکە
تۆ ببە بە دەستپێشخەر
با تۆ داتپەروەربی تا ئەوانەشی
هیوای دادپەروەری ئەخوازن بەڵام ترسنۆکێکی کۆمەڵکان بێنە دەنگ و لەپشتت بن

زەردەخەنە بکە!✔"j.jk"Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz