تــا ڪــۆتــایــــــے.

301 39 13
                                    

بۆچی هیچ پشگیریێک نابینم؟؟؟
ڤۆیت و فۆڵۆو لەبیرمەکە شیرینەکەم....
گەر بەدڵتە بیخە لیستی دڵخوازەکانت دڵخۆشەبم
just enjoy reading...

.

:خـــۆشـــمـــەوێـــے شـــیـریـــنـەڪــەم

هەناسە گەرمەکانی جەستە ساردەکەی یۆروی
گۆڕیبوو بۆ بوڕکانێکی ئامادە کراو
لەناوەوە ئەتەقیەوە هەرکە لەگەڵ
هەر پیتێکی لێوەکانی بەرکەوتنی هەبوو لەگەڵ
پێستی ملی یۆرو

یۆرو زیاتر کاریگەربوو بە شێوازی دەربڕین
دەنگە قوڵەکەی وەها لەناخی دەنگیدایەوە
زیاتر لە ساتێکی تێنەپەڕاند زەردەخەنە لێوەکانی گەمارۆدا

نەیویست هیچ بڵێت
چونکە پێشتر ئاگادار کرابویەوە
پێویستە وشەکانی نەپچڕێنێت
دەی بەڵام دڵی ئەوەندە خێرابوو
گەر دەربڕینێکی نەکردایە ڕەنگە بە لە هۆشچون تێکی بدات

یۆرو: مــن زۆرتــر لـە گەورەیـی گــەردون
خـــۆشـــمــەوێـــی

دەربڕینێکی ڕەوانی کرد
تەنها بە خۆڕاگری تا زیاتر کاریگەری بەرکەوتی
هەناسە گەرمەکانی نەبێت

تەنها بە مەبەست لێوەکانی پەیوەست کرد بە پێیستی ملی ماچێکی بچوکی کرد

بچوک؟
بەڵێ بچوک بەڵام کەمتر نەبوو لە نۆرەی دڵێک
بۆ یۆرو دەی پێشتر ڕویداوە
بەڵام تەنها کاتێ یۆرو لە خەونە پەیمەییەکانی بووە

دەستە لەیک ئاڵاوەکانی بەرز کردەوە
دوای ئەوەی چاوەکانی کردوە وەک سەرخۆشێک
لە هەڵمژینی مادەی حەشیش
بەڵام هی ئەم بۆنی یار بوو

ماچی دەستە بچوک و ساردەکانی یۆروی کرد
وەک دەستی بوکە شوشە وابوون
بچوک و سپی وەها ناسک وەک ئەوەی بۆ سەدەیەک
لەنێو لۆکە هەڵگیرابێت

دووبارە و سێبارە دەستەکانی ماچ کرد
بێگومان یۆرو لە هەستکردن و زەردەخەنە زیاتری
ناکرد

کەمێ دور کەوتەوە
بەهۆی نزیکیان لەیەک بەتەواوی گرم بوون
بەتایبەت یۆرو کە هەوایە ساردەکە بەر جەستەی کەوت تەزوی نارد و موچرکە بە جەستەی هات

ئەوەی بەرامبەری زەردەخەنەی کرد
هەرکە سەرنجی یۆروی دا بە شیرینی وەستاوە
هەمو سەرنجەکانی بۆ بیستن و هەستکردن
تەرخان کردوە

ئەو دوریەی نێوانیان
نەبوە هۆی ئەوەی دەستەکانی لێ جیا بکاتەوە
بە هێمنی دەستێکی بەردا

: ئازادی بۆ بینین شیرینەکەم

ئەوەی وت بە زەردەخەنەوە
هەرچەندە یۆرو نابینێ
بەڵام وێنای ڕوخسارە جوانەکەی بەرامبەری ئەکات
ئەو دەستەی ئازاد کرابوو لە گەمارۆدان
بەرزی کردەوە هەرچەندە دەستێکی هێشتا پەلکێشە لەنێو دەسی ئەو

زەردەخەنە بکە!✔"j.jk"Where stories live. Discover now