𖧷𝚙.𝟷𖧷

577 81 55
                                    

نزیکەی١٠ بۆ١٢ کاتژمێر تێپەڕیووە

شەوە یاخود ڕۆژ،
ئەوە نازانێت

هێشتا لە هەمان شوێن دانیشتووە لەسەر زەویێکی دارین

لە ژوورێکی کە تەواو تایبەتە لای ئەو

خەریکبوو پەستانی دەخستە سەر... همم بەڵێ دەرزیک!

دەرزێکی نووک تیژی قەبارە گەوورە و تایبەت

وە بە تەنها کەمێک پەستان نوکی دەرزیەکە لەلاکەی تر دەبیندرا
سەرئەنجام ئەوەی لەژێر دەستیێتی
نەرمە

وە هەر ئەوەی بە مێشکتان دادێ ئەوە دەکات

چاک کردنەوەی شتێکی دڕاو یاخوود پارچەکراو!

باشە ..زۆر شت هەن لە جیهان دەدڕێن یاخوود پارچە دەکرێن یان هەر شتێکی تر

لایەنی کەم بەڕێگایەک لە ڕێگایەکان چاکدەکرێن

بەڵام ئاخۆ ئەوەی ئەو
بەنیازە بەرەو باشتربوونی ببات یان چاکی بکاتەوە
چاک دەبێتەوە؟ بە پێوەلکانی بەشە لێک جیابووەکانی؟

————————-

ساڵی ١٨٥٠
*بە دیاری کراوی یەکێک لە هەرە بازارە جەنجاڵەکانی مەکسیک*

«پێموتی گرەوە لەگەڵ ئەو ناڕەسەنە نەکەی،ئەو بە شێوەیەک
بلیمەتە کە بە گەمژەیەک لێمان حاڵی بوبو»

پرداخە بیرەکەی بەتوندی و توڕەیی لەسەر مێزەی دانا و خۆشی لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی بەناوبانگترین باڕ لەو شارۆچکەیە دانیشت و دەستی خستە نێو قژە کورتەکەی

«پەرداخێکی تر تکایە»

گاڕسۆنەکەی ئەوێ بەزووترین کات داواکەی وەرگرت

«ئەوە هەڵەی من نییە،تەنها ئەو بەشێوازێک قسەت بۆدەکا کە ڕەتکردنەوەی جۆرێکە لە ئەستەم

𖧷𝙺𝚝𝚑᯽لە پشت تاوانەکان༆Where stories live. Discover now