𖧷𝚙.𝟸𖧷

252 65 16
                                    


𝚎𝚗𝚓𝚘𝚢♥

vot & folow my insta[let_me1n]
-----------------------------
لەبەردەم دەرگا کۆنەکە وەستابوو
خەریک بوو هەناسەیەکی قووڵی هەڵدەمژی
و دواجار دەسکی دەگاکەی خولاندەوە و چووە ژوورەوە

وە ڕستەوخۆ دوکەڵی جگەرە گرانبەهایەکە و بۆنی شەڕابە دەگمەنەکە
دوو لە هەستەکانی کچەکەی لەکار خست
بینین و بۆنکردن،

هێشتا دەرگاکەی دانەخستبوو بە نیازی ئەوەی
بەبێ ئاگاداری خاوەنی هەموو ئەمانە بۆن و دوککەڵەکە ئەوێ جێ بێڵن
بەڵام نەکرا

«بۆچی وەک گەندەخۆرێکی بێ سودی لەوێ وەستاوی؟
وەرە ژوورەوە»

وشەکانی کۆتایی وەک فەرمان بە گوێیدا زرینگایەوە
گەر بخنکێش ناڕەزایی دەربڕین بوونی نییە

دەرگا کە داخرا.. و ژوورێکی تەواو تێکەڵ بە کلاسیکی فەرەسنی و کەرستەی
ڕەسەنی مەکسیکی دوبارە و سێ بارە سەرنج بەربوو بۆ کەسێک کە
لە ژمارەکانی تەمەنی زیاتر سەردانی کردوە

ئیتر ئەوە هەڵبژاردەی سەرۆکەکەیەتی

کەهەم لە سەلیقە و هەم لە کارەکانی
بێوێنەیە

وە دوای داخرانی دەرگاکە هێشتا هیوای زۆر هەن لەژێر و سەری دەرگاکە تیشکە خۆرە توندەکە
پەلکێشی تاریکییەکە بکەن

«فەرموو گەورەم ، بانگکرابووم ؟»
بەڕێزێکی بێ شایستە، وشەکانی پێشکەشی گەورەکەی کرد

«بەڵێ جانێت بەڵێ...تۆم پێویستە بۆ ئەرکێک کە پارەیەکی ئێگجار
خەیاڵیتر لە کۆشکێک لەسەر هەورەکانی بۆ مەزندەکراوە»

گەورەکە دوا
بچووکەکەش شۆکبوو
پیاوەکە
کەلە ٤٠ـ٥٠ ی تەمەنیێتی و بە شێوەشی دیارە هێشتا ژیان چانسی پێداوە
بۆ هەناسەدانی زیاتر
بەچاوێکی گەور و خەندەیەک سەیری ئەو کچەی دەکرد
وە کورسیەکەی بەتەواوی پێچەوانەی ئەوەی تر بوو بەڵام ئاڕاستکەی گۆڕدرا
کاتێک ویستی سەیری کچەکە بکات کە وەک یەکەمجار منداڵێکی
لاسار دیارە

ئەو جیاواز لەوەی بیری لێدەکەنەوە
دوور لە نازناوەکەی کە
"پاشای مردنە"
گەورەیەکی ئێکجار باشە بۆ ئەندامەکانی تری باندەکەیان،

تەنها ئەوان

کاتێک کۆدەبنەوە وەک هاوڕییەک ڕەفتاریان شێتانەیە...

𖧷𝙺𝚝𝚑᯽لە پشت تاوانەکان༆Where stories live. Discover now