𖧷𝙿.𝟷𝟹𖧷

81 32 1
                                    



Click on vot !,

____________

کۆتا دانە لە سێوە سورەکە هەڵدایە بەردەم ئەسپە مێینەکە

زۆر هەوڵم لەگەڵی دا ... متمانەکردن بە ئێمەی مرۆڤ لای ئەو قورسە

هاوکات لێی تێدەگەم!

خاوەنەکەی لە دواوەم دەنگی بەرزبوویەوە کاتێک من لەسەر کۆتا ئاستی پەرژینەکە خۆم گیر کردبوو

«چۆن کۆتایی هات!؟»

ئاماژەی بە ئەسپەکەدا

« وەک هەموو کات تڕاژیدیا »

لێرەدا مەبەستم ئەوەبوو کە دوای هەوڵە زۆرەکانم لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا،ئەسپەکە هێشتا نەرێنییە لە کاردانەوە

«وازیلێبێنە ،ئەو تەنها پێویستی بە کاتی زیاترە،ئێ تۆ بیرت لە چی دەکردەوە؟»

جیمین ئەوەی پرسی لێم وەک ئەوەی مێشکمی خوێندبێتەوە ،منیش دابەزیم بۆ بەردەمی

«هیچ شتێک...تەنها نازانم بە چ هۆیەک ئەو پیاوە سەڕەڕای ئەوەی قاچەکانم ڕەوانەی ڕوخساری کرد ڕازیبوو؟»

بە کەمێک سەرسامیەوە وتم
دوور لەوەی وتم، من بیر لە هەموو شت دەکەمەوە تەواو خۆم ئامادە کردبوو بۆ چاوپێکەوتنەکەم لەڕووی دەرونییەوە ،دوبارە ئەوە هیچ ئاسان نابێت بۆم

«سەیرکە ئەو بوێریەکەتی بە دڵ بوو،وە ئەو دوای ئەوە بۆچوونەکەی بەرامبەر بە ئافرەتان گۆڕیوە...نازانم لەوانەیە ترسابێت لەوەی خراپتری بەسەر دەهێنی»

بە تۆنێکی پێکەنیناوی وتی لە کۆتایدا ئاوازی پێکەنینەکەی بەرز بوویەوە،منیش هەمان شت

دواتر سەیری برینەکەمی کرد

«زۆر خێرا باشبۆتەوە»
بە میهرەبانیەوە لێی ڕوانی،کەچەند ڕۆژێکە بەرپرسیارەتی برینەکەمی لە ئەستۆگرتووە

𖧷𝙺𝚝𝚑᯽لە پشت تاوانەکان༆Where stories live. Discover now