𖧷𝚙.𝟹𖧷

187 60 22
                                    







Vot

وەک ڕێزێک بۆ منادوبوونم هەر هاوکارییەک لە تواناتان هەیە بیکەن☺️




———————
لەو بیابانە گەورەو بێکۆتا لە لم وبەردی گەورەو و داری کاکتۆس
تەنها
دەنگی گولە بچووکەکان دێن کاتێک لوولەی دەمانچەکە جێدەهێڵن

وە هەوایەکی دووروو درێژ دەبڕێت دەنگەکەی لە چەند کیلۆمەترێکەوە دەبیسترێت

قەوانەکە بە توندی دەچەقێتە نێو لمەکەی ئەوێ

دواجار بەر لەیەکێک لە شوشە بەتاڵەکانی کحول دەکەون
و
دەشکێندرێن

لەوێ گەنجێک هەیە کە هەوڵی نیشانەگرتن دەدات و ەبەهۆییەوە تەواوی هەناسەکانی وەستاندووە
بۆ ئەوەی بەبێ جوڵە و هەڵە ئاماجکەی بپێکێ
مەشقەکانی زیاتر چڕ دەکاتەوە بۆ ئەوەی تەرکیزی زیاتر وەرگرێ

ئەو کاتێکی کەمی لێرە ماوە ،وە بەتەواوی ئامادەیە
وە
ئەو کاتەی خۆر بەتەواوی بیابابەکە جێدەهێڵێت و بەڵێنی پێدەدات کە بەیانی بە گەرمتر لە جاران بگەڕێتەوە لای
ئەو دەبێت لە وێستگەکە ئامادە بێت و ئێرە جێبێڵێ

واتا پێش خۆر ئاوابوون

زەردەخەنە باوەکەی هاتەسەر ڕوخساری
کاتێک بتڵ لە دوای بتڵی دەشکاند و
پارچە شووشە سەوز و سپیەکانی
بڵاو دەکردەوە

لەناکاو هەستی کرد کەسێک دەستی لەسەر شانی دانا

ئەوەش بۆ ئەو لەناکاوبوو کاتێک تەواوی سەرنجی دەگرتە سەر بتڵەکان

وە بێگومان بە خراپی ترسا و بۆیە بە توندی دەمانچەکەی دەستی
وەشاند،

تەنانەت بەر لەوەی بزانێت کێیە و چ بونەوەرێکە

«وەوەوەو...بوەستە کچی باش خەریک بوو ددانە زێڕینەکەم بکەوێنی»

ئۆهـ، ڕێک ئامجەکەی لە ڕوخساری پێکابوو

کەمێک هێمن بوویەوە وهەرکە بە ڕوخسار و دەنگێکی ناسراو
ئاشنابوو

ڕاستەوخۆ دوبارە زەردەخەنەی کرد و سەیری هاوڕێ ڕوحیەکانی دەکرد
لێرەدا ئەووەسفە کەمە بۆ شیکردنەوەی پەیوەندیەکەیان

دووبارە بینینەوەی ئەوان بۆ ئەو وەک موعجیزەبوو

بەڵێ، ئەوان لە ئەرکێک دابوون لە ڕوسیا
ئەرکێکی تەواو زەحمەت
هەر چواریان بەیەکەوە،وە ئێستاش بە سەلامەتی دەردەکەون ئەوە مایەی شۆکبوونە

𖧷𝙺𝚝𝚑᯽لە پشت تاوانەکان༆Where stories live. Discover now