𖧷𝙿.𝟽𖧷

114 36 220
                                    



VOT-comment 📩🗣️

————————————

POV-Janet

لەدەست چوون باج و ماندووبونی زیاترە
لە هەوڵدان

ئەوەم دەزانه وە خۆم بەدوور نەگرت لێی

وەک ئێستا کە بەدوای گالیسکەی هیچێک دەکەوم

کە وەک ئەوە وایە تەواوی سەروەتەکەمی دزی بێت

وە
وادیارە لەسەرەتای درووست بوونم سوێندم خواردە بێ هەڵە کردن لە هیچ بابەتێک دەرناچم..

ڕقم لە هەڵەکردنە.... بەڵام بەردەوام دەیکەم

ڕام دەرکرد بە دوایان کاتێک ئەو خەڵکە بەسەرسوڕمانەوە لێمیان دەڕوانی

بێگومان شێتیش ئەوە ناکا

وە گەر بیکردبا ئێستا دەمێک بوو ماندوبوبوو پاش بڕینی ئەم هەموو ڕێگایە

تەنانەت هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە بۆ کوێ دەچم یان ئەوان دەچن بۆ کوێ

چونکە ئێستا خۆم لە چۆلەوانی دەبینم


تەنها دوو وشەی ترم هەبوو بۆ وتن دواتر با بەنەفرەت بان

دوو وشەی زۆر گرینگ

هاوشێوەی پارەکان


گەرماکە کە وای دەکرد لە بوونت پەشیمان بیت
جگە لەهەر هۆکارێک سەرسەختی دەکرد بۆ لەناو بردنم

تەواوی لەشم ئارەق دەڕژێنێ

دەتوانم ببینم کە هیچ کەسێک لە گالیسکەکە تەنانەت سەیریشم ناکەن
دوای ئەم هەمووە تکا و پاڕانەوە پڕ لە ویستەکانم


هەرکە بۆ چەند خولەکێک مێشکم خولایەوە بەدەوری ئەم شتە لاوەکیانە

ڕۆژی ڕوناکم بە تاریکی شەو بینی

واهــ، ئەزموونێکی نوێ

قاچی ڕاستم لە تەنێکی ڕەق گیری خوارد

کەوتم و لمەکە باوەشی بەجەستە و ڕەخسارە تەڕەکەم دادا

بۆ چەند خولەکێک

مێشکم وەک ئەوەی بە توندی لە زەنگی سەرووی کەنیسەک بدەیت

دەلەریەوە

𖧷𝙺𝚝𝚑᯽لە پشت تاوانەکان༆Where stories live. Discover now