poV:Writer
دڕندەیەکی توڕە لەشەوەوە چاوەڕێی بەیانی دەکات و خولەک خولەکی ژماردووە و ئێستاش لە وەرزش کردن گەڕاوەتەوە بەپەلە گەرماوی کرد وجلەکانی پۆشی کە وەک هەمیشە قاتێک بوو قاتێکی ڕەش کە پێستە سپیەکەی جوانتر دەردەخست و بەخێرای بەڕێ کەوت
.......
لەلایەکی تر:
ئافرەتێکی قژ زەرد کە گەنج دیارە و پیری چنگی پێ هەڵ نەبڕیوە لە چلەکانی تەمەنیەتی یان بچووکتر بوکەڵەیەکی لیۆپاردی ڕەشتی لەلابوو وە دەگریا و بیری ڕابردووی دەکەوتەوە وە بڕیاریدا هەرچی زووە بڕواتە لای ئەو کەسەی کە چەندین ساڵە لێی دوورە....»«»«»«»«»
لەلایەکیتر:
خێزانێکی بەختەوە بەیەکەوە خەوتوون لەیلا لەباوەشی سام خەوتووە و سیاش لەلایەک و باوکیە نێوان دوو کوڕەکەی خەتووە وە دەمێکە هەڵساوە بەڵام نایەوێت بجوڵێت چونکە سیا قۆڵی لەسەر سنگی باوکی بوو وە دەستی بە قژی سام دا دەهێنا و بیری هاوسەرەکەی دەکرد کە گەورەترین ناخۆشی و دڵتەزێن ترین ڕۆژی بوو کە لەدەستی داو منداڵەکانی بە ئامانەتەلای بەجێهێشت وە خۆزگەی دەخواست ئێستا لێرە باو کچە شیرینەکەیان ببینێ کە کاتێک مرد تەنها ناوی هێنا و ووتی بێ دەسەڵاتە بەبێ باوک و براکانی کاتێکیش لەژیاندا بوو هەمیشە بە براکانی دەگووت ئاگاداری خوشکەکەتان بن وە بیری دەکردەوە کە چۆن ئەو دڕندەیە ڕازی بوو کچەکەی پێبدات یان بۆچی بەو شێوەیە پێی دایەوە... لەناکاو دەنگی دەرگا هات بە هێواشی هەڵساو دەرگاکەی کردەوە وای زانی براکەی و براژنیەتی چونکە ووتبیان بەیانی دێین لەبەرلەیلا با پشوو بدات هەرچەندە لەتەک یەک دەژین بەڵام وا نەبوو برا و براژنی نەبوو
ئەوە خێوێک بوو کە چاوەکانی چاوە جوان و دڵبەرەکانی سوور بوون لەبەر کەمی خەو
من موڵکەکەم لێرە جێ بێشتبوو... لیۆپارد بە ئارامی کە بڕیاری دا ئارامبێت
لیۆپارد من پێم ووتیت کە تەواوی... قسەکەی بە ئارش بڕی
هههه تۆ وادەزانی من پێویستیم بەو پارەیە هەیە کە باسی دەکەیت ئەوە تەنها بەهانە بوو بۆ بەدەست هێنانی بچکۆڵەکەم.... لیۆپارد ووتی
بچکۆڵەکەت..، ئارش بەسەرسامیەوە
بەڵێ وە ئێستاش دەیبەمە لای خۆم.،، ووتی و بێ مۆڵەت ڕۆشتە ژوورەوە
بەڵام لەلات لارێزراو نیە یان بوەستە بۆ چ مەبەستێک دەیبەیت...، ئارش سەری سوڕمابوو مادام بەهانەبوو کچکە بچوکەکەی بۆچیە
ئەو موڵکی منە و بێگوومان گرینگی بە موڵکی خۆم دەدەم..، لیۆپارد بە ساردی
لەچ ڕووێکەوە موڵکتە... ئارش
ئاهــ بەنەفرەت بیت مم ئەوم خۆشدەوێت و دەمەوێت ببێ بەهی من وە هەر خۆی لەو ڕۆژەوەی بینیم بۆتە هی من.،،، لیۆپارد بە ساردی ووتی
YOU ARE READING
𝐘𝐨𝐮 𝐚𝐫𝐞 𝐦𝐲 𝐩𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫𝐭𝐲{تەواوبووە}
Romanceدڕنـــدەیـــەکـــی ســــاردی نــــاخ ئــــاڵــــۆز....کــــەســـ هـــەیـــە بـــتـــوانـــێــــت بـــەرەنگارت ببێتەوە کەس هەیە بەرگەت بکرێت کەس هەیە لێت نەترسێت...؟ تەنها تەنها یەک کەس.... بە سەیرکردنێکی چاکت دەکات و ئەو منداڵەی ناخت دەردەهێنێت...