about me.,,🦋

257 26 19
                                    

دەمەوێت خوێنەرەکانم بمناسن...،!🐳

١- ناوم {ئێلا}یە

٢- ئەم ساڵ بوومەتە 16 ساڵ

٣- قوتابیم ئەمساڵ 11زانستیم

٤- چۆن چیڕۆکم نووست..،؟👇🏻

سەرەتا لەسەر دەفتەر دەمنووسی دواتر وازم هێنا وفڕێم دا شتی ناوازەم نووسی بوو بەڵام نەمدەزانی کە بەرنامەیەک هەیە بەناوی wattpad بۆیە وازم هێنا و لەمێشکم درووستم دەکرد دواتر هاوڕێیەکم ناوی هێنا سەرەتا نەمدەزانی چیە لە کاتێک زۆر لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان نزیک بووم لەبەر چیڕۆکی <ماتەمینیەکە> دامبەزاند و 3 مانگ خوێنەر بووم ڕۆژێکیان وەک هەمشە بالەمان دەکرد کاتێک دوو لە هاوڕێکانم ووتیان دەبێت بنووسی و هانیان دام سەرەتا ڕەتم کردەوە بەڵام دواتر ڕازی بووم و چیڕۆکی < پڵنگە سپیەکە> وەک دەستپێک بوو پێم باش نەبوو بەڵام هەر بڵاوم کردەوە خوێنەری نەبوو دەمویست واز بێنم تاکوو لەناکاو خوێنەری بۆ پەیدا بوو زیادی دەکرد چیڕۆکی دیم نووسی <شازادە بچووکەکە> هیچ خوێنەرێکی وای نەبوو بۆیە سڕیمەوە دواتر دەستم بە < تۆ موڵکی منیت > کرد باشترین چیڕۆکم هەر چەندە کەمتەرخەم بووم بەڵام بەدڵیان بوو دواتر دەستم کرد بە نووسینی <چونکە کچە> لە واتپاد گەڕام ناوی نەبوو یان ئاوا بێت  بۆیە نووسیم هەستم کرد پێویستە ڕاستیەکە بخەینە ڕوو تۆزێکم لە دەریایی ئازاری کچ لە کوردستان باس کرد بەس تۆزێک و بەس

شێوازی نووسینی خۆمم بەدڵ نیە و لە وەسف کردن تۆزێک خراپم لە ڕۆمانسیەت نازانم هەست دەکەم لە چیڕۆکی ساد باشترم یان پڕ ڕووداو بەڵام بەکاریشی دەهێنم بەکەمی زۆۆر بەکەمی وە چیڕۆک لەسەر BTS نانووسم تەنها <یی هیۆن> کەسێک داوای کرد بەس ناوی یەک کەسایەتیم کرد بەو شێوەیە

هۆکارەکەی

-نایام ناسم...!!!!
-ناوەکانیان بەتەواوی نازانم یان بڵێم هەر نازانم
- ئەوە ڕای خۆمە و فان نیم حەزم لێی نیە بەگشتی کەیفم بەو چاوو گچکانە نایا بەدەست خۆم نیە هەر لەمنداڵی ئەوهام

-کە چیڕۆکی واتپادم دەخوێندەوە بە لایت لەدوای یەکێک دەگەڕام ئەو شێوازە نەبێ چوونکە لە جوونکووک و جیمین لێم تێک دەچوو دەبا لەسەرەتاوە بیخوێنمەوە زۆر ناخۆش بوو یان ناوی تریان بەکاردەهێنا وەک نازناو منیش نەمدەتوانی لێکیان بکەمەوە

ئوەش وەڵام بۆ وانەی دەیان پرسی

وە بیرۆکەی چیڕۆکی کوردیم نەبوو..!!! چونکە بێستم وەک من دەستی بە نووسین کرد هی ئەو ئاوا لەسەر کوردی بوو بە تایبەتی منیش نەمدەویست بڵێ بیرۆکەم دەبا بۆیە ئاوا دەم نووسی ڕووسیا وسویسڕا دوو وڵاتی خەونەکانی منن خەونی منیش پینکی نیە لایت بلووە😂

بەتەمام ئەوانەی سڕیمەوە هێشتا لای خۆم ماون دووبارە دایان بنێمەوە و دوو چیڕۆکی دیشمان هەیە بەس دەبی زوو دەست و برد بکەم

وە لۆ وانەی دەرێن دوو پارت یان زوو پارت

بەخوای خوشکە گەورەم😂 بەس ئەوانەی ئەوهان لێم تێدەگەن ئێشم زۆرە لەناکاو هیچ ئیشم نیە ئەوجا دەنووسم عادەتیەن کاژێر دوو یان سێی نێوڕانێ پارت دادەنیم بە فرێشی دەنووسم و دادەنێم چونکە هەتا نێمە سەر نیو پارت نازانم چ دەبی و چ نابی😂

مشکیلەی شەخسیشم لەگە کەس نیە بەخوای 😂 بەس چبکەم لە ڕوودا و شت باشم لۆیە زۆرە لە چیڕۆکەکانم 😂🤦🏻‍♀️

هەندەک شتی چیڕۆکەکان حەزی خۆمن لۆ نموونە گوڵ یان ڕەنگی شین حیجاب لۆ میهر کە بەخۆم ئەوهام بیر و مێشکی کچەکان وەکی  خۆمە لۆ کوڕەکانیش فەیڤی منن دەمەوێ ئەوها بن😂با بە لیۆپارد نا چونکە نیە بەدەست ناکەوی هەرنا لاس باشە بەس نیل بڤڤڤڤ 😂😂

ئێهـــ چمایە..،؟

فەیڤەکانم

١- برنج و گۆشت هەمی دوونیا بەس گۆشتی حەیوان😂

٢-ڕەنگی شین و ڕەش هەمی دنیا

٣-خەو هەمی دنیا

٤- ئەوائیلم خیندن و هەمی دنیا😂

٥- بێدەنگ بوون و زۆر قسە نەکردن و پێنەکەنین ئیشی خۆمە..

٦- درێس و هەمی دنیا ئەوجە بە دەستی دوورابن چونکە گەرمە کڕیاری

٧- کتێب &گووڵ باران هەمی دنیا

٨- فیلم و شت شێخ و مەشایخی ئەو شتانەم😂

تەواو..،؟

بەهرەکانم

١- نووسین ووتە یان هەر شت بی

٢-کتێب خوێندنەوە بە ڕادەکی زۆر

٣-دەتانم لەقسەی بگەم ئەها پچڕ پچڕ گوێم لێبی یەک لەوی یەک لەوی دەزانم مشکیلە و مەسەلە چیە

٤- گوێم زۆر زۆر سووکە

٥- لە جیلی ئێستا نیم😂 زۆر زۆر زۆر فەرقم هەیە کاژێر دە ئەمن مۆبم لەکن نیە ئەندۆمی دوو یان سێ ساڵ جارەک دەخۆم تایگەر و ئەو شتانەم قەد نەخواردیە چوونە دەرێم نیە لەگە بێست و شت هەتا ئێستا سناپ و شتی برادەرانم لەکن نیە 😂سێڵفی و سناپ ناکەم زۆر خۆش نیس مکیاج هەر ناکەم زۆر بەکەمی ئەگە لۆم بکەن ئەگەنا بەخۆم نازانم😂 و خوشکە گەورەم تەبعەن دەزانم خواردن و شت درووستکەم زۆرباش وەرن دەعوەت بن جانم😂🥺

تەواو...؟

لە هەمووی مووهیم تر بێحەد ئەنگۆم خۆشدەوێ کە فکر دەکەمەوە مەکتەب بێتەوە لێرە نابم خەمی دەخۆم چونکە پاڵپشتمن ئەوەندەی لەگەڵ ئەنگۆ قسەی دەکەم لەماڵ قسەی ناکەم بە ڤۆتەکی گچکە دڵم زۆر خۆشدەبی بەدەست خۆم نیە یان کۆمێنت جوابی هەر هەمووی دەدەم هەمووی چونکە ڕێزدارن و کۆمێنت دەکەن🥺🫧

چ مایە بپرسن جواب دەدەم ...

جۆری کەسایەتیم.:INFJ

 𝐘𝐨𝐮 𝐚𝐫𝐞 𝐦𝐲 𝐩𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫𝐭𝐲{تەواوبووە}Onde histórias criam vida. Descubra agora