PoV:leopard
گەڕاینەوە ماڵەوە لەیلا ڕێگەی نەدا لەباوەشی بگرم و ڕۆشتینە سەرەوە
دواتر لەیلا لە گەرماوەکەبوو هاتە دەرەوە تەنها بێتاقەت ببوو وە جلێکی ڕەشی لەبەر بوو ئاخ لەیلا بۆ جلی ڕەش لەو هەموو ڕەنگە بەبێ هیچ قسەیەک ڕۆشتە ژێر پێخەفەکە و ویستی بخەوێت بەڵام ئازاری هەبوو وە دەبا من تەقەڵەکانی بۆ لاببەلەیلا... بانگیم کرد
هم.. وەڵاممی دایەوە
دەبێت تەقەڵی شانەکانت لاببەین... پێیم ووت
بەڵام وەڵامی نەبوو دواتر تەنها سووڕا
کێ لایدەبات... بە نزمیەوە پرسی
من دەتوانم... پێیم ووت و بێدەنگ بوو دواتر خەریکی تەقەڵەکانی بووم
زۆر بوو بەڵام بە هێواشی دەمکرد چونکە دەترسا و تەواو بووملەیلا پێچەری پشتت ... پێیم گووت و بلوزەکەی هەڵگرت ئەو زۆر بێزارە ئەگینا هەرگیز لەیلا وا بە ئاسانی ئەوە ناکات سەیری لەراسوویم کرد باش بوو وە پێچەرەکەی ئەوێشم لادا دواتر پێخەفەکەم
پێیدادا چونکە خەوتبوو و ڕۆشتمە خوارەوە و ڕۆشتم تاکو حەپی بۆ بێنم بۆ ئەوەی ئازارەکەی کەم بێتەوە و زوو گەڕامەوە نامەوێ پاسەوانم لەدەور بێت چونکە ئەوە وادەکات زیاتر بزانن لەکوێم بۆیە هەر خۆم شتەکانم کڕی و گەڕامەوە نزیک دە خوولەکم پێچوو دواتر ئاوەکەم کوڵاند و دێمکەکەم بۆی دانا
( نازانم ئێوە چی پێدەڵێن ئێمە پێی دەڵێین دێمکە)چوومە سەرەوە لەیلا بەئاگا بوو
بیخۆ.. کاتێک حەبەکەم بۆی ڕاگرت و ئەویش وەری گرت و پاڵکەوت نایەوێ هەستی پێبکەم بەڵام هیچ شەرمێک لەوەدا پێویست ناکا ئەوە دیاردەیەکی سرووشتی و ئاساییە
دواتر خۆم دێمکەکەم لەسەر سکی بۆی دانا تەنها سەیری کردم
سوپاس... چرپاندیبو منیش گڵۆپەکەم گوژاندەوە ڕاستی کاتژمێر نزیک یەکە بەڵام دڵنیام خواردن ناخوات بۆیە منیش لەلای پاڵکەوتم و بۆخۆمم کێش کرد و خەوتم
کاکە... هالی بە نزمی کاتێک لەدەرگای دەدا
سەیرم کرد لەیلا خەوتبوو
چووم هالی نازانم پەشۆکاو بوو
چی بووە... پرسیم
میوانت هاتووە... هالی
کێ... ووتمو چوومە خوارەوە
لیۆپارد... بەنەفرەت بیت ئەوانە لێرە چی دەکەن
ڤێرا خاتوون ... سەیرم کرد و دانیشتم
بە برۆ بە هالیم ووت بڕوات
نانا... ڤێرا
با ئەویش لێرە بێت باسی شتێک دەکەین.... ئیڤان بەخەندەوە
هەرشتێک هەە لەگەڵ من باس دەکرێت هالی حەقی بەسەر هیچەوە نیە.... پێیانم ووت بەنەفرەت بن باسی ئەوە دەکەن چۆن فڕێتان داوە
KAMU SEDANG MEMBACA
𝐘𝐨𝐮 𝐚𝐫𝐞 𝐦𝐲 𝐩𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫𝐭𝐲{تەواوبووە}
Romansaدڕنـــدەیـــەکـــی ســــاردی نــــاخ ئــــاڵــــۆز....کــــەســـ هـــەیـــە بـــتـــوانـــێــــت بـــەرەنگارت ببێتەوە کەس هەیە بەرگەت بکرێت کەس هەیە لێت نەترسێت...؟ تەنها تەنها یەک کەس.... بە سەیرکردنێکی چاکت دەکات و ئەو منداڵەی ناخت دەردەهێنێت...