PoV:leopard
بەیانی کاتژمێر نزیک پێنج بوو هەڵسام ئەم ماوەیە هیچ وەرزشم نەکردووە لەبەر لەیلا هەر دەمویست لەلای بم کە بە ئاگا دێت بەڵام ئاوا نابێت دواتر نزیک دوای کاتژمێر و نیوێک گەڕامەوە ماڵ بەڵام لەیلا لەوێ نەبوو خەریک بوو شێت بم دواتر کە چێشتخانەکە دەنگ دەهات چووم بینیم لەلای بەفرگرەکە وەستاوە شوێنی نەدەبوو ئەگینا لەوێ دادەنیشت شێتەی زۆرخۆر..
لەیلا.... بانگم کرد بەڵام ترساندم وابزانم ئێستا دەگری
بۆ وادەکەیت ها... لەیلا بە نووزەوە
دەیهــ دەزانی چی ببوورە... ووتم و هەڵم گرت لەسەر مێزەکە دامنا
برسیتە دەزانم ئێستا... ووتم و دەستم کرد بەخواردن درووست کردن گەرماویشم نەکرد لەبەر ئەو قەیناکە گرنگ پەپوولەکەم تێربێت
دەی دواتر ئەرۆینە نەخۆشخانە سام نامەی ناردووە... ووتم کاتێک نامەکەی سامم بینی( لیۆپارد چۆنی دەتوانی لەیلا بهێنی بۆ پشکنین وە هەندێ لە تەقەڵەکانی لادەبەم..؟)
بۆچی ئەچین... لەیلا کاتێک لێوی هێنایە خوارەوە زۆر قشتە ئاوها دەمەوێت پێبکەنم بە هەموو دەنگم وای خوایە
هههه پشکنین دەکات... وەڵامم دایەوە
ئم.. ووتی و بەردەوام بوو لەخواردن بچکۆڵەکەم
بەیانیتان باش... هالی
باشتر... گووتم
بەیانیت باش پاندا هەرنا وەڵام بدەوە... هالی کاتێک لەیلا خواردن لە دەمی هەبوو تەنها چاوێکی لێی سووڕاند
هالیش خواردنی خوارد نازانم چۆم بۆی باس بکەم لەکوێ دەست پێبکەم دەی ئاخر خۆم دەزانم ئەوە چ هەستێکە بەڵام دەزانم هەر دەبێ باسی بکەم
دواتر پەپوولەکەمم برد و چوومە سەرەوە تا یارمەتی بدەم جلەکانی بگۆڕێت
بۆچی ئاوا بچووکە هەردەخوا و هەر بچووکیشە شکم لەوەیە تەنها گەدەی گەورەبێت نەک جەستەی قەڵەو بێت و باڵا بەرز بێت
دەی بڕۆین ... ووتم کاتێک لەیلا شڵەژابوو
چیتە... لێیم پرسی
بەڵام وەڵامی نەدامەوە
لەیلا..، وەڵام بدە چیتە... تۆزێک بە توڕەی ووتم ئاخر ڕوخساری زەرد هەڵگەڕابوو
دەتوانی بچیتە دەرەوە تکایە تەنها چەند خولەکێک... لەیلا بە تکاوە بەڵام چی ڕوویداوە ئاوا لەناکاو
YOU ARE READING
𝐘𝐨𝐮 𝐚𝐫𝐞 𝐦𝐲 𝐩𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫𝐭𝐲{تەواوبووە}
Romanceدڕنـــدەیـــەکـــی ســــاردی نــــاخ ئــــاڵــــۆز....کــــەســـ هـــەیـــە بـــتـــوانـــێــــت بـــەرەنگارت ببێتەوە کەس هەیە بەرگەت بکرێت کەس هەیە لێت نەترسێت...؟ تەنها تەنها یەک کەس.... بە سەیرکردنێکی چاکت دەکات و ئەو منداڵەی ناخت دەردەهێنێت...