|Chapter_06|

720 145 29
                                    

کاتژمێر نزیک بە یانزەی شەو بوو
لەسەر جێگاکەم بەناڕێکی دانشتبووم.
ڕۆشتمە نێو ڵایڤەکەوە بزانم ئیان گەر
لەوێ بێ هیچ دەڵێ!.

هەرچەندە ئـیـان لەئەکاونتی خۆیشی
ڵایڤ دەکاتەوە،بەڵام من تەنها سەیری ڵایڤی
جیدی دەڪەم.

ڪاتێ ڕۆشتمە ڵایڤەوە دووبارە قسە بێ سەروو
بەرەکانی جیدی دەستی پێکردەوە،کەس
لە ڵایڤەکە نەبوو.

تەنها ئەم دووانەمان بوین،نزیک بە
دەخولەکێک چاوەڕێم کرد گەر ئیـان بێ
بەڵام نەهات.

تەواوی کاتەکەش جیدی قسەی بۆم
دەکردو من ئاگام لێنەبوو
بەڵام دەمزانی قسەی بێمانان.

'ئــیــان لەڪوێییە؟'

بەتێنەگەیشتنەوە کۆمێنتەکەمی
خوێندەوە،من ڕقم لەئیان بوو
ئێستا کە پرسیاری دەکەم سەری سوڕما بوو.

"ئیرا،تۆ ئاشقی ئیـان بوویت؟"

بەساردیەوە پرسی ناچار بووم
درۆیەک بدۆزمەوە هەرخۆی هەواڵم لەئیڤاوە
نییە هیوادارم بێ هیچ کێشەیەک ڕۆشتبێتە
ماڵەوە.

"ئیـان ڪوڕێکی باش نییە ئیرا
لەو دوورڪەوە!"

بەکەمێک توڕەی و ئامۆژگاریەکی توندەوە گوتی
سڕ بووم،
ئاخەر یەکێ نەزانێ خۆت زۆر پیاوی.

'بۆچی،مەگەر ئەو هاوڕێت نییە؟
گەر وابێ تۆش خراپی دەبێ لەتۆش دوورکەومەوە!'

گوێم لەجیڕەی لێکخشانی ددانەکانی بوو کاتێ ئەمەی
خوێندەوە.

"نەخێـر ئــەو بــۆ تۆ خــراپە
بــەڵام من بۆ تۆ وانــیــم!"

دڵم بەخێرایی لێیدەدا لەخۆشەویستیا نا
لەترسان ئێستا ئەوە
بۆ لەو خولەکەدا وای لێهات؟،دەستەکانم دەلەرزی
بەدوای وشەیەکدا دەگەڕام تا وەڵامی بدەم

'دەمت داخە،چیتر قسەت لەگەڵ ناکەم'

تاکە شت بوو کەلە مێشکما بوو

"چی نەخێر ئیرـــ"

بێ ئەوەی گوێم لەوشەیەکی تربێ
لەڵایڤەکە هاتمە دەرەوە.

مۆبایلەکەم بەتوڕەیی فڕێدا لایەکەوە
سەرم خستە سەر سەرینەکەم و دەستم کردە
گریان،خواییە خۆم توشی چ مرۆڤانێک
کرد!

بەردەوام بووم لەوەی بەبێدەنگی بگریم
تا ئەوەی لەناکاو گوێم لەزەنگی مۆبایلەکەم بوو
سەرم بەرزکردەوە.

هەڵسامەوەو مۆبایلەکەم هەڵگرتەوە
بینیم ئیڤایە،خەندەیەک کەوتە سەر ڕووخسارم
کەواتە ئەو باشە!.
خێرا پەیوندیەکەم هەڵگرت.

||ســـیــــا||✔Where stories live. Discover now