|Chapter_11|

719 146 147
                                    

بیست ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر
بەندکردنمان،حاڵمان بەتەواوی خراپە
بەردەوام لێدان و ئەشکەنجە
دەدرێین!.

بیردەکەمەوە تۆ بڵێی خێزانەکانمان
ئێستا چی بکەن؟
تۆ بڵێی بەدواماندا بگەڕێن؟؟

"سـیـا؟!"

سەرنجم خستە سەر ئیڤا
کە لەبەرامبەرم بوو.

"ها؟"

"بیری خێزانەکەم دەکەم!"

چاوەکانی پڕ بوون
بۆچی وامان بەسەرهات

هەموو جارێک کەبیر دەکەمەوە
ئێستا هەندێ کچ لەماڵەکانیان

خەریکی خۆشەویستی ئۆنڵاینن
دەمەوێ هاوار بکەم و حاڵی خۆمان
بۆ ئەوان باس بکەم.

"منیش بیریان  دەکەم ئیڤا
زۆر"

باوەشمان لەیەک دا گریایین

"ئای خاتونە دڵ ناسکەکان دووبارە دەگرین!"

لەیەک جیا بوینەوە
سەرنجم خستە سەر ئەو بەڕەڵایەی لای دەرگا

ڕق لەچاوەکانم دەباری
باشە ئەوە خۆی ئافرەتە چۆن وادەکا؟!

بەڵێ ئەوە هەمان تاقە کچی باندەکەییە
کە کچەکانی بۆ ئەو کوڕانە دەهێنا
لەئینتەرنێت.

من هیچ کات خۆشمنەویستوە
ئەو مارمێلکەییە!

"دڵ ناسک بین
باشترە لەوەی وەک تۆ بەڕەڵا و بێ خاوەن
بین!"

ئیڤا وەڵامی دایەوە
ماوەی ئەو بیست ڕۆژە ئەوە بەبەردەوامی

دەهات و گاڵتەی پێمان دەکرد
یاخود پێی ڕادەبواردین!

هاتە نزیک ئێمەوەو لەلای منەوە
وەستا.

" ئێوە هەر هەقتان ئێرەیە
بێ خاوەنی بەڕەڵا خۆی ئێوەن!"

بەقسەکانی دووبارە توڕە دەبووم
سەیری لای ڕاست و چەپم کرد.

ئەمجارە هیچ کام لەکوڕەکانی لەگەڵ نییە.

"ئۆهـ بەڕاست؟!،تۆ جارێ
وەرە خۆت ببینە چۆن خۆت
هەڵواسیوە بە جیڤاندا ئینجا بەئێمە بڵێ بێ خاوەن!"

سەرم سوڕما ئیڤا کاتێ ئەو قسانەی
دەکرد توڕەبوو ویستی بێ لەئیڤا

بدا بەڵام دەستیم گرت و
شەقێکم لێیدا.

کەوتە سەر زەویەکە
بۆی ڕۆشتم و قژیم ڕادەکێشا
و بەردەوام لێیمدەدا.

"گەر هێزی کوڕەکانم نەبێ
خۆ هێزی تۆم هەییە!"

||ســـیــــا||✔Where stories live. Discover now