20!!!!!!

37 10 18
                                    

کتابێکم هێنا لەسەر قەنەفەکان راکشام و خەریکی خوێندنەوە بوم تا نزیک ئێوارە بەدەم خوێندنەوەوە خەو بردبومیەوە

دایکم (لەیلا) هەڵی سەندم لەخەو نانی ئێوارە بخۆم
بەڵام هەستم بە برسیێتی نەدەکرد و وتم برسیم نیە ویستم بڕۆمەژورەکەم بخەومەوە

(ئەمیر) وتی کاتی نان خواردن هەموان دەبێ لەسەر مێز ئامادە بن گەر برسیش نەبن
پێم وابێ حەزی لە شەڕە کاتێکی باش نەبو ببورە

چوم دانیشتم بە بێدەنگی هیچم نەخوارد برسیم نەبو تەنها توانای دەمەقاڵێم نەبو دانیشتم تا هەموان ڕۆشتن

قاپەکانم شۆردو چومەوە ژورەکەم خەوتم .
ژیانم دوبارە بو هەمو ڕۆژ هەڵسان کەس لەماڵەوە نەبو نانی بەیانیم بە تەنیا دەخوارد
خوێندنەوە و سۆشیال میدیا

هاوڕێم نەبو، لە سۆشیال میدیاش بێزار ببوم هیچی تایبەتی تیا نەبو ، خوێندنەوەش هەموکات ببوە پیشەم.. حەزم دەکرد وەک کەسێکی ئاسایی بڕۆشتبامە دەرەوە کاتم لەگەڵ خێزانەکەم و هاورێکانم بەسەر ببردبا هیچ نەبێت خوێندنێکم هەبا یاخود لە کۆتایی هەفتە لەگەڵ ماڵەوە بچوباینا سەیران، کەنار دەریا، سینەما بەڵام هیچ کامێک لەوانەم نەبو چونە دەرەوەم تەنها تاکو باخچەی پشتەوەمان بو
کات بەم شێوەیە تێپەڕی تا ڕۆژێک لیاو لیندا هاتن و سەردانیان کردم

سارد بوم لەگەڵیان ، هۆکاری نەبو تەنها نەمدەویست تێکەڵی خەڵک بم هەستێکی سەیرم هەبو بەرامبەریان وەک ئەوەی... هەموان کۆپی یەک بابەت بن لێرە هیچ باشو خراپێک بونی نیە
هەموان تەنها خراپن

ئەوان سور بون لەسەر ئەوەی بەقسەم بهێنن
لیندا ڕەنگی قژی گۆڕی بو لای خوارەوەی قژی شین کردبو
منیش قژم درێژ ببۆوە ڕەنگی قاوەیی حەزم پێیەتی بەڵام بۆ قژم نا ... حەزم دەکرد بڕۆم لەگەڵ لیندا و ڕەنگی بگۆڕم
داوام لە دایکم کرد کە ئاخۆ ڕێگام بدات
وتی بێگومان بەڵام زو بگەڕێنەوە

منو لیاو لیندا ڕۆشتین بۆ ئارایشگایەک نزیک لە ماڵی خۆمان بو
ڕەنگی زۆر و جۆراو جۆریان نیشاندام
حەزم لە هەمان ڕەنگو ستایلی لیندا بو منو لیا هەمان ستایلمان کرد قژمیان خاو کردەوە وڕەنگیان گۆڕی بۆ هەمان رەنگی لیندا کە
زۆر لە پێستم دەهات

چوینە ماڵەوە ڕاستەوخۆ منو لیا قژمان نیشانی دایکم و سارا دا بەدڵیان بو وتیان کە زۆر لێماندێتدڵم پێی خۆشبو هیچ نەبێت دوای ساڵێک گۆڕانکاریەکم کردوە بەڵام هەستم دەکرد زۆر گۆڕاوم لەبەر ئەوەی لەگەڵ قژم برۆمیان ڕەنگ کرد وە لە سالێک پێش ئێستا لاواز تر بومە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چوینە ماڵەوە ڕاستەوخۆ
منو لیا قژمان نیشانی دایکم و سارا دا
بەدڵیان بو وتیان کە زۆر
لێماندێت
دڵم پێی خۆشبو
هیچ نەبێت دوای ساڵێک گۆڕانکاریەکم کردوە
بەڵام هەستم دەکرد زۆر گۆڕاوم لەبەر ئەوەی لەگەڵ قژم برۆمیان ڕەنگ کرد
وە لە سالێک پێش ئێستا لاواز تر بومە
...

بکوژەکەی دیانا کێیە؟!Where stories live. Discover now