چەند ڕۆژێکم بەسەیرکردنی وێنەو ئاڕاستەو نوسینەکانی سەر پەڕەکان بەڕێکرد لەکۆتایی دا توانیم بگەمە ئەنجامێک سپاس بۆ خوا توانیم لای پردەکە بدۆزمەوە لەوێوە بۆم ئاسان بوە لەو دو خانوەی
کە پشتیان لە پردەکە بو ڕەتدەبم و دەڕۆمە خوارەوە بە نێو
دارستانەکە لە دواوەی دارستانەکە خانوێک هەیە کە بە پەرژین دەورە دراوە و تەنها یەک دەرگای چونە ژورەوەی هەیەرەت بون بەرەو ژوەرەوە بەسەر پەرژینەکانەوە ئەستەمە بەڵام
دەتوانم لە ژورەوە بەسەر پەرژینەکانەوە بێمەدەرەوە لەبەرەوەی ژورەوەی پەرژینەکان بە دار دەورە دراوە
خۆی بڕواناکەم کەس لە نێو یاخود لەدەوری ئەو خانوە سوتاوە هەبێتەنها دارستانەکە تۆزێک بۆم ترسناکە و ناتوانم بەتەنیا بەوێدا رەت بم
هیچ هاورێیەکیشم نیە چۆن بتوانم ئەوە ببڕم؟
بێگومان پێویستیەکانی ڕوبەڕو بونەوەی هەرشتێک لەگەڵ خۆم دەبەم
....ڕۆژی دواتر چومە دوکانێک بلوزێک و جینسێکی ڕەشو چەکەتێکی تەنکی ڕەشم کڕی لەگەڵ دەمامکێک و کڵاوێک
چەکەکەی ژێر مێزەکەی ئەمیر و چەند فیشەکێک و چەقوێکی بچوکو چەقوێکی دەستیم برد
وە پەمپێکی مێشکوژ بێگومان بۆ کوێرکردنی چاوی هەرکەسێک بەسودە
ESTÁS LEYENDO
بکوژەکەی دیانا کێیە؟!
Misterio / Suspensoکچێکی هەرزەکار دوای ئەوەی چاوی لە نەخۆش خانە دەکاتەوە هیچی بیرنەماوە توشی کۆمەڵێک روداوی ناخۆش و روبەرو بونەوە دەبێ ناچار دەکرێت بکوژی باوکی و خۆی بدۆزێتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکان بکات بە تەنها ..... دەستپێک ٧/٦ کۆتایی ١٨/٧