منیش وێنەم گرتن لە ترسی ئەوەی بەڵگەکان لەناو ببەن
ملوانکەو مەدالیاو کەلەپچەکەیان برد بۆ لێکۆڵینەوە تەنانەت بەشێک لە دەستکی دەرگاکانیش ئەوانەی کە نەسوتا بون و ئاگر پێیان نەگەشبو
بەهیوای ئەوەی شوێن پەنجەیەکیان دەست کەوێت
ڕەقەمی تایبەتی خۆمیان وەرگرتو دڵنیایان کردمەوە هەرچیەکیان دەسکەوێ پەیوەندیم پێوە دەکەن و بە جدی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن وە وتیان ئەوەی کە شتەکانم بیرهاتۆتەوە و خانوەکەم دۆزیەوەتەوە یارمەتیەکی باش دەبێت.
..........دوای ئەو ڕۆژە من هیچ هەواڵێکم دەست نەکەوت
نەمدەتوانی بەم شێوەیە بمێنمەوە و بکوژەکان بە ئازادی بێنو بڕۆن و پلانی نوێ دابنێننەشمدەزانی چی بکەم
نەمدەتوانی هیچم بێتەوە یادهەفتەکان و ڕۆژەکان هاتنو ڕۆشتن
هیچ هەواڵێک لە پۆلیسەوە نەبوژیانم ئاسایی بو وەکو پێشتر
لەدوای ئەو کاتەی لێکۆڵەرەکانم بردبو خۆشم نەچوبومەوە لای خانوەکەبەڵام ئەمرۆ دەمەویست بچم هۆکارەکەی تەنها ئەوە بو دڵو مێشکم بەرەو ئەوێیان دەبردم
خۆم ئامادە کرد و چوم کە گەشتمە ژورەوەی پەرژینەکان لە نێو دارەکان دەستم بە گەڕان کرد دوبارە هەستێکی خۆرسک پێی دەوتم کە شتێک لێرەدا هەیە
لە نێو دارەکان گەڕام و بە وردی سەیری چوار دەورم دەکرد
کە لە لای چەب بومەوە دەستم بە گەڕان کرد لە لای ڕاست لە نێوان چەند دارێک گەڕام لە نزیک پەرژینەکە لە نێوان دو داردا جانتایەکم دۆزیەوە
خێرا بەرەو لای جانتاکە چوم
YOU ARE READING
بکوژەکەی دیانا کێیە؟!
Mystery / Thrillerکچێکی هەرزەکار دوای ئەوەی چاوی لە نەخۆش خانە دەکاتەوە هیچی بیرنەماوە توشی کۆمەڵێک روداوی ناخۆش و روبەرو بونەوە دەبێ ناچار دەکرێت بکوژی باوکی و خۆی بدۆزێتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکان بکات بە تەنها ..... دەستپێک ٧/٦ کۆتایی ١٨/٧