23🥺📚

32 10 6
                                    

تەنانەت نازانی رۆحت بۆکوێ دەڕوات لەو کاتەی دەخەوی
.....
بەیانی کە هەڵسام کاتژێر دە بو.
ساتی درک پێکردنی ئەوەی کە کەی خەو بردبومیەوە دوێنێ شەو .

وەک
هەمو بەیانیەک هەڵسام لە جێگاکەم چوم هەندێک پانکەیک بە مرەبا و شیرێکی گەرمم بۆخۆم ئامادە کرد و کتابێکم بردو چومە باخچەی پشتەوە

کەشێکی زۆر فێنک و خۆشی هەبو نەسیمێکی بەهارانە .
دەستم کردە کتێب خوێندنەوە

بێگومان لە کەشێکی وادا نوقمی خەیاڵ دەبی و چوبومە قوڵایی هەر وشەیەک لەسەر پەڕی کتێبەکە نوسرابو
کتێبەکەم ( هەمو شتێک هەمو شتێک ) لەلایەن نیکۆلا یون نوسراوە

 دەربارەی مادلین کچێکی هەژدە ساڵ کە لە ژورە سپیەکەی هەزاران کتابی خوێندۆتەوەو ژورەکەی جێ نەهێشتوە بە بیانوی ئەوەی نەخۆشەو هەستیارە بە جیهانی دەرەوەو وا هەواڵ دراوە کە گەر بڕواتە دەرەوە دەمرێت دوای ماوەیەک دەکەوێتە پەیوەندیەوە کە تەواوی ژیانی دەگۆرێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


دەربارەی مادلین کچێکی هەژدە ساڵ کە لە ژورە سپیەکەی هەزاران کتابی خوێندۆتەوەو ژورەکەی جێ نەهێشتوە بە بیانوی ئەوەی نەخۆشەو هەستیارە بە جیهانی دەرەوەو وا هەواڵ دراوە کە گەر بڕواتە دەرەوە دەمرێت
دوای ماوەیەک دەکەوێتە پەیوەندیەوە کە تەواوی ژیانی دەگۆرێت

ئەو کتابەم زۆر خۆشدەوێت ڕەنگە بابەتەکەم زۆر بەدڵ نەبێ
بەڵام وشە بە وشەیم بەلاوە جوانە
هەستەکان و ڕوداوەکان وەکو ئەوەوان ژیانی کەسێک بەرجەستە بکەن لە خەیاڵەکانم دا

ئەگەر هەر چەندجارێکی تریش بیخوێنمەوە لە یەک مانگدا هێشتا ئەو کتابەم خۆشدەوێت و لێی بێزار نابم

هەستێکی سەیرم هەیە بەرامبەر هەمو شتێک
کاتێک کتابێک دەخوێنمەوە دەبینم دڵخوازمە
دەترسم لە خوێندنەوەی هەر کتابێکی تر
هەستێکی شپرزەو ناخۆش و ترسناک
تەنانەت نامەوێت کاتێک کەسێکی دڵخوازم هەیە لەگەڵ هیچ کەسێکی تر گفتو گۆش بکات
چی ئەگەر هاوڕێکەم هاوڕێیەکی تری دۆزیەوە؟

چی ئەگەر لیاو لیندا ڕاست نەڵێن و من وەکو خوشکی خۆیان سەیر نەکەن؟

چی ئەگەر رۆژێک لە رۆژان کەوتمە پەیوەندیەوە و کەسێکی تر تەنها لە ڕێگای کورتە گفتو گۆیەکەوە ڕایکێشا ؟! هەستەکانم لە دڵو دەرونمدا گەیون و خەریکە دەڕزن رەنگە دەرونم لەگەڵ خۆیان بۆگەن بکەن و دەترسم زۆر دەترسم لە هەستەکانم

دەمەوێت خۆمی ڕابردو بدۆزمەوە! من کێم؟ خێزانەکەم کێن ؟! هەرگیز لە ژیانی ڕابردوم خوشکو برام هەبوە ؟ چانسی ئەوەم هەبوە خۆشەویستێکم هەبێت؟ ڕەنگە ئێستا بە گفتو گۆیەکی کورت یەکێک بۆخۆی ڕا کێشا بێت
ئەو وادەزانێت بونم نەماوە
ئاخر ڕەنگە لای ئەو لەناکاو ون بوبم و ڕۆچوبمە ناخی زەوی
ڕەنگە منی لەبیر کردبێت

ئەوەتا منیش لێرە بیر لەشتانێک دەکەمەوە کە نازانم هەم بون ئاخۆ یاخود نا لە ژیانی ڕابردوم

.......

بکوژەکەی دیانا کێیە؟!Where stories live. Discover now