من ڕقم لە دایانا یە بە ڕاشکاوی لەگەڵ خۆم بدوێم؟
ڕقم لە دایاناو ژیانەکەیەتیباوکی کوژراوە
خۆی ڕفێندراوە هەوڵی کوشتنی دراوە ( وەک دکتۆرەکە وتی کە ڕوون نیە ئەمەیان)
یادەوەری لەدەست داوە
تەنانەت هەمو کەسێک وادەزانێت دایانا مردوە
کەواتە دایانا بونی نەماوە ئەسڵەن بۆیە من دەبم بە سۆفیا
لێکۆڵەر؟! دکتۆرەکەم بەمنی وت دەکرێ ببم بە لێکۆڵەر
شتێکی خەندەئامێزە من لێکۆڵینەوە لەسەر مردنی خۆم بکەم !! نەخێر دایانا ناتوانێت ئەوە بکات مردوە
بەڵام سۆفیا دەتوانێت
...........
هەفتەیەک بەسەر سەردانیکردم بۆلای دکتۆرو زانینی راستیەکان تێپەڕی
تاکو ئێستا نەمتوانیوە دەفتەری یادەوەریەکانی ئەمیرم دەستکەوێت
دەمەوێ بڕۆمە لای خانوەکە بە هیوای ئەوەی هەندێک شتم بیر بکەوێتەوە
بەڵام پێویستە ئارام بم بە لەسەر خۆییو پشو درێژی کارەکان بکەم گەر بزانن شتەکانم زانیوە خەریکی کارێکی وام ڕێگرم دەبن
بێگومان دەترسن ژیانی خۆم بخەمە مەترسیەوە
بەڵام کلیلەکە منم
خۆزگە دەمتوانی شتەکانم بیر بێتەوە
دەبێت لە ژیانی ڕابردو چەنجار نزام کردبێت یادەوەریە ناخۆشەکان لەبیر بکەم؟
چەن جار نزام کردبێت بیرەوەریەکانم فۆڕمات ببن و هیچم بیر نەمێنێت
ئێستاش بە پەرۆشم تەنها شتێکم بیربێتەوە
بتوانم دایکم و خوشکەکەم ببینمەوەبتوانم بگەڕێمەوە سەر ژیانی خۆم هەر چەند پڕ ئازار بێت
دەبێ بگەڕێمەوە سەر ژیان و ناسنامەی خۆم هەرچەندە رقم لەو ژیانە بێت بەڵام ئەوە من بووم ژیانی من بوەدەبێت دایکم چیبکات؟ منی لەبیر کردبێت؟ ئەی خوشکەکەم
خۆزگە دەمتوانی تەنها نیشانەیەکیان پێبدەم و ئاگاداریان بکەمەوە کە زندوم و لەژیاندام.....
YOU ARE READING
بکوژەکەی دیانا کێیە؟!
Mystery / Thrillerکچێکی هەرزەکار دوای ئەوەی چاوی لە نەخۆش خانە دەکاتەوە هیچی بیرنەماوە توشی کۆمەڵێک روداوی ناخۆش و روبەرو بونەوە دەبێ ناچار دەکرێت بکوژی باوکی و خۆی بدۆزێتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکان بکات بە تەنها ..... دەستپێک ٧/٦ کۆتایی ١٨/٧