part6

270 50 0
                                    


"بەیانی"

نیلام خۆی ئامادە کرد و چوە خوارەوە بۆ نانی بەیانی بینی کە خەریکە تەواو دەبن لە نانخواردن

یوری:وەرە دانیشە منیش تازە هەڵسام

نیلام زەردەخەنەیەکی بۆ کرد و لە تەنیشتیەوە دانیشت
دەستیان کرد بە نانخواردن

یوری:کاتژمێر چەند دەچینە مۆڵ

خاتوو کیم گوی لێبوو کاتێک قاپەکانی سەر سفرەکەی کۆدەکردەوە

خاتوو.کیم:دەچن بۆ بازاڕی کردن

یوری:بەڵی پوری هەم بۆ ئاهەنگەکەش شت دەکڕین

خاتوو.کیم:باشە ئێستا بڕۆن و تا نیوەڕۆ بگەڕێنەوە خواردنی خۆش ئامادە دەکەم

یوری:نازانم بەڵام نامەویت خواردنەکان لەدەست بدەم

کاتێک لێوی وەک مناڵ شۆڕکردەوە و بە نوزە قسەکەی کرد

خاتوو.کیم:هههه باشە باشە دەی هەڵسن خۆتان ئامادە کەن هەم با یوونگی بتانبات

یوونگی لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو سەیری نیلامی کرد

یوونگی:ئەی تایهیۆنگ

خاتوو.کیم:ئەو بەیانی زوو ڕۆشت بۆیە تۆ بیانبە هیچ ئیشێکت نییە وایە

یووری:کێشەنییە ئێمە لەگەڵ هاوڕێکەی نیلا ئەڕۆین ئەو دێت بە دواماندا

یوونگی هەرکە گوێ لەمە بوو خێرا وتی

یوونگی:مەگەر وتوومە ناتانبەم

یوری:نەشت وت کە دەمانبەیت

نیلا دەستی یوری گرت بە مانای ئەوەی باشە کەواتە لەگەڵی دەڕۆن

"دواتر"

لە نیو ئۆتۆمبێلەکەبوون و گەشتنە مۆڵەکە و یوری و نیلام دابەزێن یوونگیش ئەهاتە خوارەوە

یوری:تۆش دێت

یوونگی:ئەبی پرس بە تۆ بکەم

یوری:چوزانم تۆ ڕقت لە شوێنی گشتیە

نیلا دەستی یوری گرت و ویستی بڕوات بەڵام یوونگی دەستی لە دەستی یوری کردەوە

یوونگی:کەمێک خانمانە هەڵسوکەوت بکە تۆ ئەبیت بە ئافرەت

یوری:ئێوە ئەو دووانەتان چی ڕوودەدات

CITY GIRLWhere stories live. Discover now