part 18

332 36 10
                                    

Pov no one:

دوو هەفتە بەسەر ڕووداوەکان تێپەرێ بەڵام نیلام وەک بەردێکی لێهاتووە لە ماڵەوە و هەرکاتێک بیەوێت توڕە دەبێت بە هۆی کاریگەری دووگیان بوونی لە کاتێکدا یوونگی بێ گرینگیدان هەرکاتێک بیەوێت ماچی دەکات و پرسی پێناکات سەبارەت بە کلارا خزمەتکارەکە زۆر سەیر کارەکانی دەکات دایمە بەدوای شتێک دادەگڕێت کە نیلام نازانێت چییە

ئێستا ئێوارەیە و دوای ئەوەی نانی ئێوارەیان خوارد لە هۆڵەکە دانیشتبوون تا نیلام بێدەنگیەکەی شکاند

نیلام:بەیانی ئەڕۆمە دکتۆر

یوونگی:کاتژمێر چەند

نیلام:١٠ی بەیانی چونکە من دکتۆری تایبەتیم هەیە

یوونگی:باشە

لە ناو ئەو قسانەدابوون کلارا هۆڵەکەی پاکدەکردەوە

نیلام:هێی تۆ وەرە دانیشە

کلارا:من دەڵێت

نیلام:کەسیتر هەیە جگە لە تۆ کە وەستابێت

کاتێک نیلام قسەی لەگەڵ کلارا ئەکرد یوونگیش خەریکی کارکردن بوو لەسەر لاپتۆپەکەی

کلارا:ئاھ ببورە بەڵێ فەرموو

نیلام:وتم کە دانیشە نەم وت کارم پێتە

کلارا:بەڵام هێشتا کار ماوە تەواویان بکەم

نیلام:کێشە نییە هەندێک پرسیارت لێ ئەکەم

کلارا:بەڵێ

نیلام:ئەوە تۆ جلێکی شیاوت نییە لەوانەی ئێستا کە لەبەرت کردوون

کلارا:بەڵام من ئاسوودەم لەناویاندا

نیلام:بەڵام من ئاسوودە نیم بەیانی نەبینم بەم جلانەوە کار بکەیت

کاتێک یوونگی گوێ لە گفتۆگۆکەیان ئەگرت و ناوە ناوەش چاوی لەسەر لاپتۆپەکە هەڵدەگرت و سەیری ئەکردن

نیلام:تۆ چۆن هاتیتە ئێرە

کلارا:بەڕێز یوونگی منی هێنا

نیلام:ئەوە ئەزانم ئەڵێم پێش ئەوەی بێت بۆ ئێرە لە کوێ بوویت

کلارا:ڕاستیەکەی من هیچ کارێکم نەبووە پێشتر

نیلام:تۆ خێزانت هەیە

کلارا:نەخێر

نیلام:باشە تەواو بەڵام ئاگاداربە یەک هەڵەی بچوک بکەیت ئەتکەمە دەرەوە

کلارا بە بێدەنگی ڕۆشت

یوونگی:بۆچی وا بەڕەقی قسەی لەگەڵ ئەکەی

نیلام:ئەی بە گیانەکەم بانگی بکەم ......هەڵسە

یوونگی:بۆ کوێ

نیلام:لە ڕێگا پێت دەڵێم

یوونگی:تاقەتم نییە

نیلام:باشە خۆم دەڕۆم

CITY GIRLWhere stories live. Discover now