part 17

234 36 16
                                    

"دواتر"

کەسیان قسەیان نەکرد تا گەشتنە ئاهەنگەکە ڕۆشتنە ژوورەوە و لەلای مێزی خێزانی وەستان کە دایک و باوکی یوونگیش لەوێ بوون یوریش دوای ئەوان هات دایک و باوکی نیلامیش لەگەڵ میوانەکان قسەیان دەکرد تا یوری هاتە لایان

یوری:ئاااا نیلاممممم چۆنی

نیلام:باشم ئازیزم ئەی تۆ چۆنی

کاتێک تەنها بە یەک دەست یوری لەباوەش کردبوو و دەستەکەی تری لە قۆڵی یوونگی بوو

یوری:جا بۆ ئاوا ئا یوونگی بەریدە من ماوەیەکە براژنم نەبینیوە خۆ لێرە ون نابێت وا گرتوتە

یوونگی:تۆ جاری سڵاوێک لە براکەت بکە ئینجا باسی براژنت بکە

یوری:تشش دەوەرە تۆش چۆنی

بە ڕوخسارێکی گاڵتەجاری یوونگی لە باوەش گرت و دەستی نیلامی لە قۆڵی دەرهێنا

نیلام:جلەکانتم زۆر بەدڵە

یوونگی:ئاوەرە بیرم هاتەوە ئەمە چییە لەبەرتا کوا دایک و باوکم ئاگایان لێت نییە

یوری: ئەی بۆ هی هاوسەری خۆت ناڵێت دواتر با پێشت بڵێم باوکم ئەمەی بۆ کڕێم

نیلام:یوونگی مادام ناهێڵی من لەبەری کەم کەواتە با ئەو لەبەری کات

یوونگی:تۆ بێدەنگ بە یەکێ نەزانی خۆم جلەکانتم بۆ هەڵبژاردووی

لە ڕوخساری نیلام نزیک کەوتەوە و قسەکانی پێوت

پاشان تایهیۆنگ و ڕۆس هاتنە ژوورەوە و مەراسیمی هاوسەرگیریان کرد و میوزیکێکی کلاسیک هەڵکرا و ئەوەی حەزی کردبا سەمای لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکرد ئەو خانمانەی بە تەنیاش بوون کوڕێک داوای سەمای لێدەکردن تا کچێک بەرەو ڕووی نیلام هات

میۆنگ:واو کێ لێرە دەبینم

میۆنگ لەگەڵ کوڕێک لە مێزی دواوەی نیلام و یوونگی قسەی دەکرد

نیلام لەگەڵ دەنگی زانی کێیە و توڕەی لە دەمارەکانی دەستی دیار بوون و بێ ئاگا بوو کەقۆڵی یوونگی بە ڕەقی گرتوە یوونگی هەستی بە ڕەقی دەستی نیلام کرد

یوونگی:چی بووە بۆچی ڕووخسارت وایە

نیلام:کوا جۆنکووک

یوونگی:پێم نەوتی ناوی مەهێنە ئێستا ئەوت بۆ چییە

نیلام:ئەزانی خەریکە بێتامی ئەکەی وتم بانگی جۆنکووک بکە ئەگەرنا خۆم دەڕۆم

کاتێک خەریکی خواردنەوە بوو زۆر بە هێمنی و دەم بە خەندە تا کەس هەست نەکات خەریکە ئەم دوو هاوسەرە یەک دەکوژن بە قسە

یوونگی:نەفرەتی...ئحم..بە یارمەتیت ئەم کوڕە قات ڕەشەی ئەوێم بۆ بانگ بکە تکایە

کاتێک بە کارگوزارەکەی وت

CITY GIRLWhere stories live. Discover now