part 20

350 42 14
                                    


Pov yoongi:

بەیانی کاتژمێر 7هەڵسام خەریکە مێشکم بتەقێت لەم کاتەدا ئەم سۆزانیە چۆن ئەم کارەی کردوە بۆستە نیلام ئەو کاتژمێر 12گەڕایەوە نەمویست دووبارە بڕۆمە بەردەمی چونکە ئەزانم هەردووکمان دووبارە شەڕدەکەین بەڵام بۆچی نەهاتۆتە ژوورەوە تا بخەوێت نەکا ڕایکردبێت ئەو نەفرەتیە

یوونگی بە خێرای ڕۆشتە خوارەوە و بینی نیلام لەسەر قەنەفەکە کەوتوە و دەستەکانی و قاچێکی بە قەنەفەکە شۆڕکرابۆوە و ڕووخساری ڕووی لە زەویەکە بوو وەک بڵێ مردوە

یوونگی ویستی لەسەر پشت پاڵیکەوێنێت بەڵام خێرا هەستی بە بۆنی کحول کرد

یوونگی:نەفرەتی تۆ دووگیانی

لەسەر پشت داینا و چاوی کەوتە سەر کاغەزێک لەسەر مێزەکە بەڵام هەر کە زانی بۆ چییە چاوەکانی سوور هەڵگەڕان

یوونگی:هەڵسە هەی سۆزانی

لەقەیەکی لە قەنەفەکە دا و نیلام وەک گێژێک قژی چاکدەکرد و هەڵساوە دانیشت

نیلام:بۆستە قەلەمەکە کوانێ با بۆتی بێنم تاوەکو واژی بکەیت

کاتێک هێشتا وەک سەرخۆشێک مامەڵەی دەکرد

یوونگی:تۆ گەمژەیت

نیلام:ئەوەتا فەرموو هاوسەرە شیرینەکەم

دەستی بۆ یوونگی ڕاگرتبوو تا قەلەمەکەی لێوەرگرێت بەڵام یوونگی بە توندی دەستی گرت و بەرەو ڕووخساری خۆی ڕایکێشا و بە تیژی سەیری چاوەکانی نیلامی دەکرد

یوونگی:بە پرسی کێ ئەو پەڕاوەت ئامادە کردووە

بە هاوارەوە وتی

نیلام:ئاھههھ هاوار مەکە

یوونگی زیاتر بە خۆیەوە نوساندی

یوونگی:ئەتکوژم...تێبگە ئەتکوژم ئەگەر کارێکی وا بکەیت

نیلام:بۆچی ئەوە نییە منداڵێکی ترت هێناوەتە دونیا

یوونگی:دەمت داخە

دەستی بەردا و فڕێدایە سەر قەنەفەکە

نیلام:ئەگەر منداڵەکەت بەلاوە گرینگبا ئەوە لەگەڵ سۆزانیەکان نەدەبوویت

یوونگی:وتم کە من نەمکردوە

نیلام:ئەی کێ کردوویەتی هااا کێ کردوویەتی

یوونگی:تەنانەت من تەواوی ئەو دووشەوە لەسەر کار بوومە چۆن دووگیانم کردوە تۆ شێتیت

نیلام:هەر چیەک بێت تازە من بڕیارم داوە منداڵەکەم لەبار ببەم چونکە نامەوێت بزانێت خوشکێک یان برایەکی نەفرەتی نایاسایی هەیە

یوونگی:هەرگیز ئەم پەڕاوە واژوو ناکەم ئیتر چی دەکەیت بیکە

نیلام:باشە کەواتە فەرموو ئەوە ئەڵقە نەفرەتیەکەت

CITY GIRLWhere stories live. Discover now