part 14

275 44 23
                                    


|دواتر|

کووکی نیلامی برد بۆ نەخۆشخانە و پەیوەندی بە یوونگی کرد و یوونگیش ڕۆشت بۆ نەخۆشخانە ,کاتێک یوونگی گەیشت هێشتا نێلام لە هۆشخۆی نەبوو و چاوەکانی داخرابوون بەڵام یوونگی هەرکە گەیشتە بەردەم دەرگای ژووری نیلام و کووکی بینی کە لەگەڵ دکتۆرەکە قسە دەکات زۆر توڕە بوو بەرەوو ڕوی ڕۆشت و یەخەی چاکەتەکەی گرت 

یوونگی:کوڕە تۆ چی دەکەیت لەلای هاوسەرەکەم هم

زۆر بە تیژی و بە توڕەی سەیری چاوەکانی کووکی دەکرد

کووکی:ئەو لەگەڵ من بوو واتا هات بۆ شوێنی کارەکەم بەڵام لە ناکاو لە هۆشخۆی نەما

کووکی ویستی قسەی زیاتر بکات بەڵام دکتۆرێک بە فایلێکەوە هات بەرەوو ڕوویان

دکتۆر:کامەتان هاوسەری ئەون

یوونگی:من

دکتۆر:تکایە ئێرە واژوو بکە وە ئەمەش فایلی هاوسەرەکەتە

یوونگی:فایلی بۆ چییە ئەو چی لێهاتووە

دکتۆر:وادیارە هاوسەرەکەت پێی نەووی ئەو بۆماوەی دوو هەفتەیە دووگیانە 

یوونگی:چی واتا ئەو دووگیانە 

یوونگی سەری سوڕما و دەیویست لەگەڵ نیلام قسە بکات هەربۆیەش دەستی لەسەر دەسکی دەرگای ژوورەکەی نیلام دانا و ویستی بچێتە ژوورەوە بەڵا دکتۆرەکە ڕێگری کرد

دکتۆر:ببوورە ئێستا ئەو ماندووە بۆیە دەبێت بحەسێتەوە

یوونگی بە بێزاریەوە سەیرێکی دکتۆرەکەی کرد

یوونگی:دەبێت ئیزن لە تۆ وەرگرم بۆ بینینی هاوسەرەکەم لاچۆ لەبەردەمم

یوونگی ڕۆشتە ژوورەوە و کووکی سەیرێکی دکتۆرەکەی کرد و کەمێک سەری دانواند بەمانای داوای لێبووردن لەبری یوونگی دکتۆرەکەش ئاهێکی هەڵکێشا و ڕۆشت

|لە ئێوارەدا|

نیلام تەنها بۆ ماوەی دە دەقەیەک بەئاگا هاتەوە بەڵام ئەوکاتە یوونگی لەوێ نەبوو و ڕۆشتبوو تا بە دکتۆرەکە بڵێت کە نیلام دەباتە ماڵەوە بۆیە پەرستارێک لە ڕێگای کانوولەکەی دەستیەوە دووبارە دەرزی لێدایەوە کە ماددەی خەوی تێدابوو بۆیە یوونگیش  کە گەڕایەوە بینی پەرستارەکە لە ژوورەکەی نیلا دێتە دەرەوە

یوونگی:تۆ چیت کرد

پەرستار:ئەو بەئاگا هاتەوە بەڵام من پێویستبوو کە دووبارە دەرزی بۆ لێبدەم کە ماددەی خەوی تێدایە بۆیە دووبارە خەوت تکایە بێزاری مەکە

یوونگی ئاهێکی هەڵکێشا و ڕۆشتە ژوورەوە و کانوولەکەی لە دیوارەکە لێکردەوە و نیلامی لە باوەش گرت و بردییە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بەڕێکەوتن بۆ ماڵەوە 

CITY GIRLWhere stories live. Discover now