پیـاوی گـەیـانـدن

198 43 202
                                    

یـونـگـی

نازانم لە دوێنێ شەوەوە چیم بەسەر هاتوە ، بیروهۆشی من بەتەواوی لای خانمێڪ بەجێ ماوە.

چۆن دەڪرێت لەگەڵ هەژارێڪی وەڪو من ئەوەندە بەڕێز بێت ..!؟ ، پێنج وۆنەڪەم لە گیرفانم دەرڪرد خستمە نزیڪ لوتمەوە بۆنی ماڵەڪەی گرتوە لاڤێندەر ، سەیری دەستمم ڪرد ئەو دوێنێ دەستی گرتم دەستە زبرەڪانی من بەرامبەر بە دەستە نەرمەڪانی ئەو هیچ نەبوو.

جینزێڪی ڕەشم پۆشی لەگەڵ چاڪەتێڪی ڕەش وەڪو هەمیشە ، ئەمڕۆ هۆسۆڪ و جیمین زۆریان لێ ڪردم ڪە لە قاوەخانەڪەی بەڕێز پاڕڪ یەڪتر‌ ببینین.

من هەرزانترین ئوتێلم دۆزیەوە بەتەواوی بەبێ هیچ تایبەتمەندیەڪ ڕۆژانە یەڪ ڪاتژمێر ڪارەبا هەیە بەڵام بۆ من گرینگ نییە چونڪە لە ماڵ نابم وە ڪارەباڪە دەڪوژێنمەوە بۆ ئەوەی پارەم بۆ نەنوسرێ ، دیوارەڪانی درزی بردووە.

جیمین لەگەڵ ئۆتۆمبێلە گران بەهاڪەی لەبەردەم
ئوتێلەڪە چاوەڕێی دەڪرد ، لەوانەیە بیر بڪەنەوە من ئیرەیی بە جیمین ببەم نەخێر بەڵڪو زیاتر و زیاترم دەوێ بۆ ئەو ، ڕاستە خۆی ماندوو نەبووە بەڵام باوڪی زۆر ماندوو بووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم ژیانە.

"سڵاو برا"
باوەشێڪی گەرمم گۆڕیەوە لەگەڵ جیمین

دوای ئەوەی ڕۆشتین بە شوێن هۆسۆڪدا بەرەو magnate بەڕێڪەوتین.

لە پەنجەرەڪەوە بینا بەرزەڪانم دەبینی ڪە پڕبوون لە خەڵڪی سەرقاڵ ، وە ئەو خەڵڪەی لەگەڵ جلە گەرمەڪانیان بە شەقامەڪەدا پیاسەیان دەڪرد ، وەرزی زستان لە بوسان زۆر سەختە ، جگە لەوەی ناوەندی خوێندن داخراوە هەرزەڪاران و گەنجان ئازاد بوون.

لەبەردەم قاوەخانەڪە وەستاین ، دەرگاڪەمان ڪردەوە و دانیشتین گوێم لە جیمین بوو ناوی ڪچێڪی هێنا.

"خاتون بیتنا بەم خێراییە لێرە ئامادە بوویت ..!؟"
جیمین بەرەو لای ڪچەڪە ڕۆشت

"بەڕێز جیمین حەزم بە تەمبەڵی نییە"
دەنگی ناوسراو دیاربوو ، بۆیە سەیرێڪی دواوەم ڪرد ئەوە چ ڕێڪەوتێڪە ..!؟

جیمین چاڪەتەڪەی داناو لەسەر مێزەڪە دانیشت.

"ئەو خانمە ڪێ بوو"
هۆسۆڪ بە دڵ پاڪی پرسی جیاواز لەو ڪوڕانەی ئێستا ڪە بە شەهوەتەوە لە ڪچێڪ دەپرسن.

"ئەوە خاتون بیتنایە دوێنێ دەستی بەڪار ڪرد"
جیمین بە ئاسایی گوتی ڪە خەریڪی مۆبایلەڪەی بوو.

"ئەو زۆر خێرایە وامزانی ئەزموونی زۆری هەیە لێرە"
هۆسۆڪ بە داماوی سەیری خاتون بیتنای ڪرد.

پـیـاوی گـەیـانـدنWhere stories live. Discover now