پـیـاوی گـەیـانـدن

526 64 247
                                    

ڪچە گەنجەڪە بە بێهیوایی لە ڕێستۆڕانتەڪە دەرچوو .

" بە نەفرەت بی " لە بێهیواییدا سەری بادا

لەناڪاو زەنگی مۆبایلەڪەی لێیدا و سەیری ناوەڪەی ڪرد ❞ لیزا ❝ باشترین هاوڕێی .

" های بیتنا " لیزا بە جۆشەوە سڵاوی ڪرد

" سڵاو لیزا "

" بیتنا هەواڵێڪی خۆشم هەیە بۆت " لیزا دواجار قیژاندی

بیتنا مۆبایلەڪەی دوور خستەوە لە گوێی پاشان دووبارە نزیڪی ڪردەوە .

" ئایە پیاوی خەونەڪانت بە ئەسپێڪەوە تۆی دۆزیەوە ..!؟ " بیتنا تەنها ئەوەی بە مێشڪ داهات

" ئای گەمژە ، ئەمڕۆ سەردانی ڕێستۆڕانتی ❞magnate❝ ـم ڪرد وە پرسیارم ڪرد ئایە پێویستیان بە ڪارمەندە دواجار بەڕێز پاڕڪ قبوڵی ڪردی ئەوەی لەسەر تۆیە بەیانی بڕۆیت و دەست بەڪار بیت " لیزا وەڪو ڕاپ هەموو شتێڪی باس ڪرد

" لە ڪۆتاییدا ڪارێڪم دەست ڪەوت ، لیزا تۆ پێم ناڵێی لەبەر پاڕڪ جیمین ڕۆشتی بۆ ئەوێ ..!؟" بیتنا شارەزا بووە لە هاوڕێ ئاشقەڪەی

" بەڵێ ، من ڪەسێڪ نیم زۆر حەز بە تەنهایی بڪەم بەڵام لەبەر خاتری جیمین ئەوەم ڪرد خۆی هەموو هەفتەیەڪ سەردانی دەڪەم بەڵڪو بەڕێز پاڕڪ منی بە دڵ بێت و بمڪاتە بوڪی خۆی .."

بەر لەوەی قسەڪانی درێژە پێبدات بیتنا تەلەفۆنەڪەی بەسەردا داخست .

ئەوان دوو هاوڕێی سەیرن یەڪێڪیان لە جیهانی خۆشەویستیدا نقوم بووە و ئەوی تریان پێی وایە خۆشەویستی تەنها ڕۆمانێڪە و بریتیە لە خەیاڵ .

پاشان تاڪسیەڪی وەستاند و سەرڪەوت .. ناو نیشانی ئەو ئوتێلەی پێدا ڪە لێی دەمێنێتەوە .

پیاوێڪی بە تەمەن بوو و قژی سپی بوو و ڕوخساری گرژ بوو بەردەوام لە ئاوێنەڪەوە خەریڪی سەیرڪردنی بیتنا بوو .

بیتنا سەری بەرز ڪردەوە و سەیری ڕێگاڪەی ڪرد و زانی بۆ دەرەوەی شار دەڕوا پێڪەنی بۆ حاڵی پیرە پیاوەڪە .

" من لە دەرەوەی شاردا ناژیم " بیتنا بە شێوەیەڪی جدیەوە وتی

" چ ڪێشەیەڪت هەیە خانمی جوان با خۆشی ببینین " بە ناشرینی سەیری دەڪرد

" لەگەڵ ڪەس نا لەگەڵ تۆ ..!؟ قسەی زیاد بڪەی لە ئۆتۆمبێلەڪەوە هەڵتدەدەم " بیتنا بە چاوە تیژەڪانی وای لە پیرە پیاوەڪە ڪرد موچڕڪە بە گیانیدا تێپەڕبێت

پاشان جانتاڪەی ڪردەوە گرینگترین بەش پێنوسێڪی دەرهێنا و ڪردیەوە بە شێوەیەڪی ڕاستەوخۆ پارچە ئاسنێڪی تیژ دیارڪەوت .

پـیـاوی گـەیـانـدنWhere stories live. Discover now