بـیـتـنـا
لیزا پەیوەندی پێمەوە ڪرد ، لەبەر من ڕۆژی پشوی خۆی تەرخان دەڪات بۆ سەردانیڪردنی بوسان.
بەخێرایی گەرماوێڪم ڪرد ، بە بیرڪردنەوە لەوەی هەموو ڪاتێڪ لیزا شاری یاری هەڵدەبژێرێ بۆ ڪات بەسەربردن پێویستە جلێڪی گونجاو هەڵبژێرم.
قەمیسێڪی گەورەی بە قۆڵم پۆشی بە ڕەنگی سپی ، پاشان فانیلەیەڪی ڕەشی گەورەی بێ قۆڵم لەسەری پۆشی ، لەگەڵ پانتۆڵێڪی ڕەش.
جەنتایەی پشتەوەم لە شان ڪرد چونڪە جانتا بچوڪەڪان زۆر شت هەڵناگرن .
لە وێستگەی شەمەندەفەرەڪە چاوەڕێی لیزام دەڪرد ، دوای دە خولەڪ شەمەندەفەری سیئۆل گەشت.
بەخێرایی ڪەسێڪی باڵا بەرز خۆی خستە باوەشمەوە.
"زۆر بیرم دەڪردی قوتە"
"منیش ئەی درێژ"
"مەوەستە یەڪسەر دەڕۆین بۆ گەیم سیتی"
"باشە بابڕۆین"
قۆڵمان ڪرد بە یەڪداو لە وێستگەڪە دەرچوین ، هەموو شتێڪ لەگەڵ هاوڕێڪان ئاساییە ، بەڪارهێنانی گاڵتەی بێمانا ، ڪاری سەرشێتانە ، ڕەفتاری سەیر.
لەگەڵ هەموو ڪەسێڪ من ئافرەتێڪی گەورەم جگە لە لیزا.
لە شوێنی پاسەڪان چاوەڕێمان ڪرد تاوەڪو پاسەڪە گەشت ، پارەڪانمان دانا و لە دووەم ڪورسی دانیشتین.
لە پەنجەرەڪەوە سەیری دەرەوەم دەڪرد ، لە ڪۆتایی زستاندا، شەقامەڪان بە بینا و ئۆتۆمبێل و پیادە ڕیزڪراون. ئاسمان ئەمڕۆ بە تەواوی ڕوونە ڪاتێڪی زۆر باشە بۆ چێژوەرگرتن لە ڪەشوهەوای ناوازەی سیۆ-گو.
لەبەردەم پاڕڪی یاری GAME CITY دابەزین.
ڕۆشتینە ژوورەوە و لیزا وەڪو منداڵێڪ بەرەو لای شوێنی بلیتەڪان ڕۆشت دە بلیتی ڪڕی.
"لیزا من توشی تێڪچونی گەدە دەبم ئەگەر پێنج یاری تاقی بڪەمەوە"
بەڵێ نامەوێ وەڪو جاری ڕابردوو هەفتەیەڪ نەخۆش بم بەلایەنی ڪەمەوە ئێستا ڪارێڪم هەیە."هیچ ڕوو نادات ئەگەر ڕووی دا من لەلات دەبم"
لیزا بە جۆشوخرۆشەوە منی ڕاڪێشا بەرەو یاری مەرگی سڪێتل.دوای ئەوەی سەرڪەوتین دەستی ڪرد بە ڕۆشتن هەوایەڪە بەپەلە هاتە سەر پێستم دەتوانێت هەستێڪی خۆشم بۆ دروست بڪات. هەستم بە بێ ڪێشی دەڪرد لەگەڵ جوڵەی سڪێتلەڪە بۆ سەرەوە و خوارەوە.
YOU ARE READING
پـیـاوی گـەیـانـدن
Fiksi Umumئایـە هـەرگـیز لـاـ یـەنە تـاریـڪەڪەی ڪۆریـای باشـور وڵـاـ تـی خـەونەڪانت بیـنیـوە ..!؟ ژیـانی ڪوڕێڪی گەنجی هەژار چ ئازارێڪە ، بۆ مەگەر هەژارەڪان ئادەمیزاد نین ..!؟ بـاریـ خـراپـی خـێزان و هـەڵگـەڕانـەوەی مـنداڵ چ زیـانـێـڪە ..!؟ ژانەر ؛ ڕۆمانسی ،...