بـیـتـنـا
بەخێرای دەرگای ژوورەڪەمم داخست سەرم نزم ڪردەوە و دەستم بە ئەژنۆڪانمەوە گرت هەناسەم بە قوڕسی دەهات .
بۆچی دەبێت لەدوای چوار ساڵ جۆنگڪوڪ من بدۆزێتەوە .
من ڪچێڪی هەرزەڪاری سەرلێ شێواو بووم .
چاڪەتەڪەم دانا وە پاشان گەرماوێڪی خێرام ڪرد جلێڪی گەورەم پۆشی .
ڕابردوو وەڪو خۆی ڕۆشت ، بەڵام ئێستا بە خێرایی لەبەردەم مندا دەسوڕێتەوە .
flash back
لەبەردەم ئاوێنەدا سەیری خۆمم دەڪرد جلێڪی سوور ڪە هێڵی سینگم و ڕانەڪانمی دەردەخست .
قژم بە شێوەی شەپۆلی بەسەر شانەڪانمدا بڵاو ڪردبوویەوە ، لەگەڵ مەیڪەپێڪی تاریڪ .
بەرەو خوارەوە ڕۆشتم دایڪم بە چاوە پڕ لە خەمەڪانی لێی ڕوانیم .
"ڪچم مەڕۆ با توشی ڪێشەیەڪ نەبیت"
"چی بڪەم لە ماڵەوە دابنیشم و سەیری ئەو باوڪە ئاڵودەبووەم بڪەم یان برا ڕفێنەرەڪەم..!؟ ڪە هیچ جیاوازی نییە لە ڕفێنەرەڪانی تر"
"براڪەت هەرگیز خراپ نییە ، ئەو تەنیا خۆشەویستی هیری ڪوێری ڪردووە و دەیەوێت بە زوترین ڪات پارە ڪۆبڪاتەوە"
"تۆ دەڵێیت براڪەت ئەو برای من نییە هەتا ئێستا لە ژیانیدا باوەشی لێنەداوم بەدوای دڵخۆشڪردنی ڪچی خەڵڪەوەیە دیاری و خشڵی گرانبەهای بۆ دەبات بەڵام هەتا ئێستا پارەی قوتابخانەڪەی من نادات"
هاوارم دەڪرد گریان لە قوڕگمدا گیری خواردبوو.لە ماڵەڪە ڕۆشتمە دەرەوە و دەرگاڪەم بە توندی داخست ڕێگەم نەدا بگریم چونڪە مەیڪەپەڪەم دەشێوا.
ئۆتۆمبێلێڪی جۆری لامبۆرگینی لەبەردەم ماڵەڪەمان بوو ئەلیساندرا بانگی ڪردم ، من لەگەڵ هاوڕێڪانم دەڕۆم بۆ لای سەرۆڪ وەزیران ڪیم بوو گیۆم.
ڕۆشتینە ژوورەوە بۆنی کهول ئەم ناوەی پڕ ڪردبوو چەندە بیرم دەڪرد.
سەرۆڪ وەزیران پیاوێڪی بەتەمەنە هاوڕێڪانم خۆیان دەبەخشن بەڵام من نا.
لەناڪاو چاوەڪانی لەسەر مندا قوفڵ بوو ، بە قوڕسی ئەوەی ناو قوڕگم قوتدا.
"بیتنا دیارە ئەو حەزی لە تۆیە دەی بڕۆ"
ئەلیساندرا دەستی لەسەر شانم دانا."چی بەڵام من ئەم ڪارە ناڪەم"
ئەلیساندرا ڕوخساری گرژ ڪرد ، پاشان بە ڕویدا پێڪەنی دەرزیەڪی لە جانتاڪەی دەرڪرد وە پاشان لە مەودای چاو تروڪانێڪ دەرزیەڪەم لە قۆڵمدا دۆزیەوە.
YOU ARE READING
پـیـاوی گـەیـانـدن
Ficción Generalئایـە هـەرگـیز لـاـ یـەنە تـاریـڪەڪەی ڪۆریـای باشـور وڵـاـ تـی خـەونەڪانت بیـنیـوە ..!؟ ژیـانی ڪوڕێڪی گەنجی هەژار چ ئازارێڪە ، بۆ مەگەر هەژارەڪان ئادەمیزاد نین ..!؟ بـاریـ خـراپـی خـێزان و هـەڵگـەڕانـەوەی مـنداڵ چ زیـانـێـڪە ..!؟ ژانەر ؛ ڕۆمانسی ،...