SkallaAs7ad

483 79 47
                                    

ناوت چیە؟
سکاڵا

تەمەنت چەندە؟
هەشتدە سێ مانگی تر ئەبم بە نۆزدە

خەڵکی کوێیت؟
هەولێر

باڵات چەندە؟
150

کێشت چەندە؟
45

وا دابنێ تۆ کەسێکی دیکەیت ، خۆت ئەناسیت و ئەبن
بە هاورێ ، چی خۆت سەرنجت ڕا ئەکێشێت؟
بوێریەکەم سەرنجم ڕائەکێشێ

دەتەوێت لە داهاتوودا ببیت بە چی؟
ان شاءاللە نوسەر یان دەروناس

کۆنترین یادەوەری منداڵیت؟
هیچ یادەوەریەکەم نیە

کاتێک تەماشای ڕابردوو دەکەیت ، بیری چی دەکەیت؟
متمانە بوو بەیەکتری

پێناسی سەردەمی منداڵی بکە بە یەک وشە؟
ئازار

چاوت چ ڕەنگێکە؟
قاوەی

ئەگەر بێت و خوای گەورە یەک ئاواتت بێنێتە دی حەز
دەکەی چی بێت؟
پێش دایکم بمرم بۆ ئەوەی دووجار نەمرم

بەکام کەسایەتی مێژوو سەرسامیت؟
هەموو پێغەمبەرەکان و هاوەڵەکانیان

یەکەم هاورێت کێبوو؟
هەرگیز هاوڕێی یەکەمم نەبوە

یەکەم مامۆستات؟
بیرم نیە

یەکەم گەشت؟
گەشتی دەرەوەی وەڵاتم نەکردوە بەڵام تا سەر سنوری ئێران ڕویشتووم

کۆتاجار کەیبوو بۆ یەکەم جار ئیشێکت کرد؟
بیرم نیە

یەکەم شت چیبوو کەوا بە پارەی خۆت کڕیت؟
موبایل

لە چ تەمەنێک بوویت بە کەسێکی پێگەشتوو؟
یانزە ساڵی  بووهەستم کرد پێگەیشتووم

کی زۆرترین کاریگەری هەبووە لەسەرت؟
دایکم

ئەگەر لەسەرەتاوە دەست بە ژیان بکەیتەوە چی
دەگۆریت؟
هەرگیز متمانە بەکەس نەکەم  و نەیکەمە هاوڕێم

بە منداڵی چیت کۆکردۆتەوە؟
مێرو ئەوەی یاریمان پێ ئەکرد لەدەرەوە

یەکەم ئاژەڵی ماڵیت چیبوو؟
هەرگیز نەم بووە

باشترین هاورێی منداڵیت؟
کچە پورم

باشترین نوسەر لات؟
ڤالێری باشترین نوسەرلای من

باشترین پەرتوک؟
ئەو ئافرەتی لەدوو خۆی دەگەرێ

باشترین پەرتوکی خۆت؟
من کۆیلە نیم

لە چ شتێک زۆر پەشیمانیت؟
یارمەتی کەسانێکم دا کە شایانی نەبوون یارمەتیان بدەم

چاوپێکەوتنی نوسەران و خوێنەران✍︎Where stories live. Discover now