j0sali

272 37 37
                                    

ناوت چیە؟
ناوم سەنایە.

تەمەنت چەندە؟
بیست ساڵم

خەڵکی کوێیت؟
خەڵکی سلێمانیم

باڵات چەندە؟
١٧٤سم

کێشت چەندە؟
٦٥

خۆشترین ڕۆژی ژیانت؟
ئەو ڕۆژانەی یادگاری جوانم تیا تۆمار کردوە  و ڕووداوی باش ڕوویداوە بۆیە ٢٤/١٢ـی هەموو ساڵێک

دڵت لە کەس شکاوە؟
بێگومان مرۆڤەکان شایەنی هەڵەن و شایەنی ئەوەش دڵ لێیان بشکێت

ئەو کەسە کێیە کە هیچکات پەشیمان نیت لە ناسینی؟
هاوڕۆحەکەم

کەسایەتیت چیە(mbti)؟
بۆ تاقیکردنەوە ENFJ بووم
بەڵام پێموانییە چوار پیت و شانزە کەسایەتی بەتەواو منێک یان هەشت بلیۆن کەس دەربخات

هەتاکو ئێستا ئاواتی مردنت خواستووە؟
هەموو کات ژیانی خۆم درەوشاوە کردوە .. من چیم تاکوو ئاواتی مردن بخوازم بە ژیانێک کە خۆم هەڵمنەبژاردوە و پێمدراوە

کۆتا پێکەنینت لە دڵەوە بوبێ؟
هەموو ساتێک دڵخۆشی بۆ خۆم دروست دەکەم

وا دابنێ تۆ کەسێکی دیکەیت ، خۆت ئەناسیت و ئەبن بە هاورێ ، چی خۆت سەرنجت ڕا ئەکێشێت؟
بەسۆزیم و گرنگیدانم

دەتەوێت لە داهاتوودا ببیت بە چی؟
ئەوەی ویستم نەبوو چونکە خوا گیان بە باشی نەزانی بۆ من

کۆنترین یادەوەری منداڵیت؟
ئەو سەیرانانەی لەگەڵ خێزانەکەم ئەمکرد

کاتێک تەماشای ڕابردوو دەکەیت ، بیری چی دەکەیت؟
بیری خۆنەویستی و ڕەفتارە شیرینەکانم ئەکەم

ئەو کەسە کێیە کە خۆشتەوێ پڕ بەدڵ؟(کچ /کوڕ)
زۆر مرۆڤ هەن لە ژیانما شایەنی خۆشەویستین

پێناسی سەردەمی منداڵی بکە بە یەک وشە؟
بیرمەند

چاوت چ ڕەنگێکە؟
ڕەش

ئەگەر بێت و خوای گەورە یەک ئاواتت بێنێتە دی حەز دەکەی چی بێت؟
لە سوچێکی بەهەشتەکەیدا شوێنێک هەبێت بۆ منیش

بەکام کەسایەتی مێژوو سەرسامیت؟
محمد (صلى الله عليه و سلم)  ئەنشتاین و هیتلەر

یەکەم هاورێت کێبوو؟
هیچ هاوڕێیەکم نەبوە
براکانم یەکەم هاوڕێی ژیانم بوون

یەکەم مامۆستات؟
دایکم بوو

یەکەم گەشت؟
لەتەمەنی ٧ ساڵیمدا بوو
بۆ بەغداد

کۆتاجار کەیبوو بۆ یەکەم جار ئیشێکت کرد؟
دوو ڕۆژ پێش ئێستا

یەکەم شت چیبوو کەوا بە پارەی خۆت کڕیت؟
ئاڵتوون

چاوپێکەوتنی نوسەران و خوێنەران✍︎Where stories live. Discover now