mane_ly

413 71 147
                                    

ناوت چیە؟
ناوم هلنە
تەمەنت چەندە؟
نۆزدە ساڵە

خەڵکی کوێیت؟
سلێمانی
باڵات چەندە؟
١٥٠
کێشت چەندە؟
٦٥ لە ئێستادا

وا دابنێ تۆ کەسێکی دیکەیت ، خۆت ئەناسیت و ئەبن بە هاورێ ، چی خۆت سەرنجت ڕا ئەکێشێت؟
میهرەبانیم

دەتەوێت لە داهاتوودا ببیت بە چی؟

گرنگ نیە چ شتێکە تەنها ئەمەوێ ببم بە کەسێکی سەرکەوتوو
کۆنترین یادەوەری منداڵیت؟
یاریکردن لەگەڵ ئاوێزانی هاووڕێم
کاتێک تەماشای ڕابردوو دەکەیت ، بیری چی دەکەیت؟
بیری سەرکێشیەکانم ئەکەم

ئەو کەسە کێیە کە خۆشتەوێ پڕ بەدڵ؟(کچ /کوڕ)
ئەوانەی خۆشم ئەوێن زۆرن

پێناسی سەردەمی منداڵی بکە بە یەک وشە؟
سادە
چاوت چ ڕەنگێکە؟
قاوەی
ئەگەر بێت و خوای گەورە یەک ئاواتت بێنێتە دی حەز دەکەی چی بێت؟
حەز ئەکەم ئەو کەسەی بۆی ئەنوسم بتوانێ نوسینەکانم ببینێ
بەکام کەسایەتی مێژوو سەرسامیت؟
زۆرن
یەکەم هاورێت کێبوو؟
ئاوێزان
یەکەم مامۆستات؟
مامۆستا لەتیف
یەکەم گەشت؟
بیرم نایەت
کۆتاجار کەیبوو بۆ یەکەم جار ئیشێکت کرد؟
مانگێک پێش ئێستا بوو
یەکەم شت چیبوو کەوا بە پارەی خۆت کڕیت؟
خوارد بوو
لە چ تەمەنێک بوویت بە کەسێکی پێگەشتوو؟
هێشتاش پێگەیشتوو نیم زۆر شت ماوە پێیاندا تێپەڕ ببم و دەگمەنن ئەو کەسانەی پێگەیشتوون

کی زۆرترین کاریگەری هەبووە لەسەرت؟
چەن ئافرەتێکی سەرکەوتوو

ئەگەر لەسەرەتاوە دەست بە ژیان بکەیتەوە چی دەگۆریت؟
ئەو ڕۆژە لە داپیرم زیز نابم چونکە ئەوە کۆتا سات بوو دوای ئەوە نەخۆش کەوت~

بە منداڵی چیت کۆکردۆتەوە؟
نامە و نوسینم و زۆر کۆکردۆتەوە

چیت هەیە بۆ ئەو نوسەرانەی کەوا پەرتوکی نەشیاویان هەیە؟
تەنها ئەڵێم شکۆی نوسین مەشکێنن گەر ئەوانەتان ئەوێ لە جێی تر بەدەستی بخەن نوسین لەوە پیرۆزترە وای لێبکەن

ئایا ئامادەیت هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی هەژاردا بکەیت یان دەوڵەمەند؟
گەر خۆشەویستی لەو نێوەندەدا نەبێ دەوڵەمەند هەڵدەبژێرم

ترست لە چی هەیە؟
ترسم لە زۆر شت هەیە بەس وەک فۆبیا بۆق

ترست لە دەستدانی کێ هەیە؟
زۆر کەس بە تایبەتی دایکم

چ جۆرە کوڕ/کچ ێکت بەدڵە؟
کچی ژیر و بە ئامانج
کوڕی تێگەیشت و بەڕێز

یەکەم ئاژەڵی ماڵیت چیبوو؟
نەم بووە

چاوپێکەوتنی نوسەران و خوێنەران✍︎Where stories live. Discover now