Ninnekim8

149 17 8
                                    

۱- ناوت چیە؟
نیل

۲- تەمەنت چەندە؟
حەڤدە ساڵ

۳- خەڵکی کوێیت؟
کەلار

٤- باڵات چەندە؟
۱٥۹

٥- کێشت چەندە؟
٥۰

٦- تاکە شتێک کە قەت هەوڵی لەگەڵ نادەی چیە؟
چێشت لێنان، شانەکردنی قژم

۷- خۆشترین ڕۆژی ژیانت؟
ئەوە نییە ڕۆژێکی تایبەت هەبێت کە بە بەروارەوە لەبەرم کردبێت...بەڵام ئەو کاتانەی کە بە خێزانی واتا عایلی کۆئەبینەوە تا ئێستا بووە بە خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم

۸- ئەو خەونە چیە کە بینیوتە هەرگیز له یادت ناچێ؟ لەخەومدا لە بنکەیەکی سەربازی بووم و کۆمەڵێک پیاویان گرتبوو کە تیرۆرست بوون و چاویان بەسترابوو دانە بە دانە دەکوژران.

۹- ئەگەر خۆتی 10 ساڵ ببینی چی پێ دەڵێیت؟
شەرمن مەبە و یاری بکە، ڕا بکە و شەڕ بکە...دنیا بسوتێنە

۱۰- دڵت لە کەس شکاوە؟
بێگومان بەڵێ، هەموومان مرۆڤین و دڵمان ئەشکێ و دڵی کەسانی دیکەش ئەشکێنین

۱۱- ئەو کەسە کێیە کە هیچکات پەشیمان نیت لە ناسینی؟ یەکێک لەهاوڕێکانم

۱۲- کەسایەتیت چیە(mbti)؟
INTP

۱۳- هەتاکو ئێستا ئاواتی مردنت خواستووە؟
نەخێر، الحمداللە

۱٤- پێکەنینت لە دڵەوە بوبێ؟
بەڵێ بێگومان هەبووە

۱٥- وا دابنێ تۆ کەسێکی دیکەیت ، خۆت ئەناسیت و ئەبن بە هاورێ ، چی خۆت سەرنجت ڕا ئەکێشێت؟
ورد ئەبمەوە لە هەموو شتێکی کەسەکە، بۆ نموونە پێستی...بڕۆی...پەنجەکانی هتد

۱٦- دەتەوێت لە داهاتوودا ببیت بە چی؟
گرنگ نییە کە ئەبم بەچی، گرنگ ئەوەیە تا چەنێک زیرەک و بەتوانام لەو بوارەی کە تێیدا ئیش ئەکەم...پێم باشە لە بوارێکی نزم بم بۆ ئەوەی بڵێن ئەو لە ئیش و بوارەکەی خۆیدا زیرەکە نەوەک بڵێن دکتۆرێک، یان ئەندازیارێکی چەند بێ ئەزموون و بێ توانایە.

۱۷- کۆنترین یادەوەری منداڵیت؟
بیرمە بە منداڵی گەڵای دارم کۆدەکردەوە و بەتیپ گەڵاکانم دەلکاند بەیەکترەوە و دواتر دەڕۆشتم دام دەنا لەسەر چاڵەکان بۆ ئەوەی کەس نەکەوێتە ناو چاڵەکانەوە...بەڵام بەداخەوە هەموو کەسێک تێیدەکەوت چونکە نەیدەزانی لە ژێر ئەو گەڵایانە چاڵێک هەیە...بەس گرنگ نیەتی دڵم بوو😌

۱۸- ئەو شتە چیە کە حەز دەکەی خەڵک لەبارەتەوە بیزانن؟
من کەمێک وردیلەم بۆیە دەمەوێت بەهەمووی بڵێم کە بەهۆی باڵامەوە بەبێ دەسەڵاتم نەزانن، بەپێی باڵام بڕیار لەسەر کەسایەتیم نەدەن

۱۹- ئەو ڕوداوە یاخود ئەو ئەزمونە چیە کە تێڕوانینتی بۆ ژیان گۆڕی؟
مردنی داپیرەم

چاوپێکەوتنی نوسەران و خوێنەران✍︎Where stories live. Discover now