d4r1n_97

154 49 12
                                    

ناوت چیە؟
"شازە وە تۆ یەکەم کەسی بیزانی"😉

تەمەنت چەندە؟
"مانگی 9 دەبم بە 26"

خەڵکی کوێیت؟
"هەولێر"

باڵات چەندە؟

"باڵام 158"

کێشت چەندە؟

کۆتا جار 80بووم ئەویش ئەوکاتەی دووگیان بووم ئێستا ناوێرم خۆم بکێشم😅"

وا دابنێ تۆ کەسێکی دیکەیت ، خۆت ئەناسیت و ئەبن بە هاورێ ، چی خۆت سەرنجت ڕا ئەکێشێت؟

"کەسایەتیم "

دەتەوێت لە داهاتوودا ببیت بە چی؟

"دایکێکی سەرکەوتوو "

کۆنترین یادەوەری منداڵیت؟

"2001 ئەو کاتەی خوشکم لەدایک بوو گوتیان دەمرێت بەڵام بە کەمئەندامی ژیا"

کاتێک تەماشای ڕابردوو دەکەیت ، بیری چی دەکەیت؟
"هیچ!"

پێناسی سەردەمی منداڵی بکە بە یەک وشە؟
"ئازار"

چاوت چ ڕەنگێکە؟
"قاوەیی "

ئەگەر بێت و خوای گەورە یەک ئاواتت بێنێتە دی حەز دەکەی چی بێت؟
"خۆشبەخت بوونی خێزانەکەم"

بەکام کەسایەتی مێژوو سەرسامیت؟
" همم زۆر سەرسامی مێژوو نیم بەڵام صلاح الدین ایوبی "

یەکەم هاورێت کێبوو؟
"کچەک بوو بەناوی دیمەن لە پۆلی دووی سەرەتایی تا ئیستاش بەیەکەوەین"

یەکەم مامۆستات؟

"ناوی ژیان بوو"

یەکەم گەشت؟
"بیرم نیە"

کۆتاجار کەیبوو بۆ یەکەم جار ئیشێکت کرد؟

"چەند مانگێک پێش ئیستا کاری ئۆنڵاینم دەکرد"


یەکەم شت چیبوو کەوا بە پارەی خۆت کڕیت؟

"مێرچی بانگتان"

لە چ تەمەنێک بوویت بە کەسێکی پێگەشتوو؟
"لە 16ساڵی"

کی زۆرترین کاریگەری هەبووە لەسەرت؟
"براکانم"

ئەگەر لەسەرەتاوە دەست بە ژیان بکەیتەوە چی دەگۆریت؟

"زۆر شت بۆ نمونە قسە لەگەڵ کەس ناکەم"

بە منداڵی چیت کۆکردۆتەوە؟

"بیرم نیە دەمێکە گەورەم "

یەکەم ئاژەڵی ماڵیت چیبوو؟
"کەروێشک"

باشترین هاورێی منداڵیت؟

چاوپێکەوتنی نوسەران و خوێنەران✍︎Where stories live. Discover now