نەفەس:....چی کرد؟.. دووبارەی کەوە.
مین جی: پارەی پێدان.
" سەیری نەفەس'ی نەدەکرد"نەفەس: تۆش ڕێگەت پێدا؟؟
مین جی: ئێ چیم کردبا تۆ لەوێ.. ئەوە تاکە ڕێگە بوو.. وە وادەزانی ڕێگریم کردبا وای نەدەکرد.. بێگومان گوێی لە قسەی من نەدەگرت بە هیچ شێوەیەک.
نەفەس: چەندی پارە پێدان؟
مین جی: نازانم.
"شانەکانی بەرز کردەوە"نەفەس: ناونیشانی شوێنی کارەکەی ئەوم پێبدە.
مین جی: دادە تکایە واز لەم بابەتە بهێنە.
نەفەس: من دەڕۆم بەنامە بۆم بنێرە.. خوات لەگەڵ.
"ڕۆشتە دەرەوە... پاش کەمێک مین جی ناونیشانەکەی بۆ نارد"°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
؛،: فەرموو چۆن یارمەتیت بدەم؟
نەفەس: من بۆلای کیم سۆکجین هاتووم.
؛،: ئایا پێشووتر کاتەکەت دیاری کردبوو؟
نەفەس: نەخێر.
؛،: بەڕێز کیم ئێستا کارێکی گرنگی نییە دەتوانی بڕۆی گەر نا ڕێگەم پێنەدەدان بڕۆن.
نەفەس: سووپاس.
؛،: ئاگاداری دەکەمەوە.
؛،: دەتوانی بڕۆیتە ژوورەوە.
نەفەس: سووپاس
" ڕۆشتە ژوورەوە"نەفەس: سڵاو.
" ڕێزی نیشاندا.. سۆکجین بەبێ ئەوەی یەک وشە بڵێ سەیری دەکرد بڕوای بە چاوەکانی نەدەکرد کە ئەو لێرەیە هەرگیز لە بڕوایەدا نەبوو ئەو لێرە ببینێ"نەفەس: ئێ ببوورە بێ ئاگادار کردنەوە هاتم.
" دووبارە ئەو قسەی کرد.. سۆکجین یەک وشە لە زاری نەهاتە دەرەوە"سۆکجین: ئێ ببوورە.. داوای لێبوردن دەکەم.. تەنیا چاوەڕێی بینینی ئێوەم نەدەکرد لێرە.
" هەڵسا لە شوێنی خۆی نزیک نەفەس بۆوە"نەفەس: ویستم سەبارەت بە بابەتێک قسەت لەگەڵ بکەم بۆیە ئاوا لە ناکاو هاتم.
سۆکجین: فەرموو دانیشە با قسە بکەین... چی دەخۆی بۆت داوابکەم؟
نەفەس: هیچ شتێک سووپاس.
سۆکجین: دڵنیانن؟
نەفەس: بەڵێ.
سۆکجین: باشە.. کەواتە فەرموو.
نەفەس: سەبارەت بە رزگارکردنی من و کشانەوەی سکاڵاکە.. مین جی بۆی باس کردم کە چۆن بووە.. سووپاست دەکەم بۆ یارمەتی دانت بەڵام دەمەوێ پارەکەت بۆ بگەرێنمەوە.
سۆکجین: حەز بەوە ناکەم.. دووبارە ئەم بابەتەت کردەوە.. ئەوە کۆتای هاتووە.
نەفەس: نەخێر ئەوە نابێ من............
YOU ARE READING
Not For Ourselves,,KSJ,,
Romance': ئەشق جیاوازە لە خۆشەویستی.. ": بۆ خۆمان نا....... نووسەر: گلەشێخانی.