The last part....

246 33 5
                                    


نامجوون: سڵاو.

نەفەس: لێرە چی دەکەی؟

نامجوون: تکایە گوێم لێ بگرە.

نەفەس: دووبارە گوێ لە درۆکانت بگرم؟

نامجوون: نەفەس بەو شێوەیە نییە
بڕوام پێبکە.. تەنیا یەک جار تکایە بۆ یەک جار گوێم لێ بگرە.

نەفەس: نامەوێ گوێت لێ بگرم ئێستاش بڕۆ دەرەوە لە دوکانەکەم.
"ئاماژەی بە دەرەوە کرد"

نامجوون: منیش نارۆم هەر لێرە دەبم تاکوو گوێم لێ دەگری.
"دانیشت"

نەفەس: منیش پەیوەندی بە پۆلیس دەک..........

نامجوون: جین باسی منی بۆنەکەدبووی وایە؟
"قسەی بە نەفەس بڕی"

نەفەس:پەیوەندی بەتۆوە نییە.

نامجوون: ببوورە گەر بەهۆی منەوە بووبێتە کێشە لە نێوانتان.

نەفەس: وابیرم دەکردەوە نازانی داوای لێبووردن بکەی.
"بە گاڵتە جاڕی یەوە گوتی"

نامجوون: ببوورە گەر بوومەتە هۆی ئازار بۆت
دەزانم ئەوانەی کردوومە بەرامبەر تۆ هەڵەبووە... بەڵام تاکە هەڵەی من ئەوەبوو کە وابیرم کردەوە تۆ وەک هەموو ئەو کچانەی کە بۆ هەفتەیەک یان دووهەفتە و زیاتر نا لەگەڵم نابن... من کاتێک لەگەڵ ئەوانیش جیادەبوومەوە هیچ بەلایانەوە گرنگ نەبووە وەک من کەسێکی تریان دۆزیوەتەوە ... بەڵام تۆ وانەبووی بمبورە نەفەس
دەزانم زۆرم ئازاردای من نازانم چی بکەم بۆئەو هەڵەی بەرامبەر تۆ کردوومە.... بەڵام ئەوە بزانە ناسی تۆ پەیوەندی ئێمە هیچ پەیوەندییەکی بە سۆکجین نەبووە ئەو تەنانەت زۆر تووڕە بوو
ئاگاداری کردمەوە کە دووربم لە تۆ و ئازارت نەدەم من ئەو کات تێنەگەشتم بۆ وادەڵێ بەڵام ئێستا زۆر باش دەزانم ئەو تۆی خۆشدەویست
ئەو شەوەی کە دواجار یەکمان بینی لەگەڵ تۆ
دواجاریش بوو لەگەڵ سۆکجین یەکتر ببینین
ئەو زۆر بەخراپی لێی دام و ڕۆشت... من هەڵەم کرد لە رابردوو تاکە هەڵم بەرامبەر تۆبوو تکایە لێم خۆشبە نامەوێ دووبارە بەهۆی منەوە ئازار بچێژن نە تۆ نە سۆکجین...

نەفەس: هیوادارم هیچ کەسێکی وەک تۆ لە دونیادا نەمێنێ.

نامجوون: ببوورە ئێستا هاتم بۆ ئەوەی من نەبمە هۆی کێشە بۆتان.. سۆکجین بۆیە زوو هیچ شتێکی بە تۆ نەووت خراپی منی بۆباس نەکردی
چونکە ئێمە وەک براین بێگومان هیچ برایەک نایەوێ براکەی لەدەست بدات..
زۆر باش دەزانم دەیتوانی هەموو شتێکت بۆ باس بکات و دواتر هەستەکانی خۆیت پێبڵێ... بەڵام ئەو ئەوەی نەکرد چونکە ئێمە براین.. گەر ئەویش ئەو پەیوەندیەی لەلای خۆی کۆتای پێ هێنابێ من هەرگیز کۆتای پێ ناهێنم... ئێستا بۆیە هەموو شتێکم باسکرد چونکە دەمەوێ براکەم دڵخۆشبێ لەگەڵ ئەو کەسی خۆشیدەوێ لەگەڵ دایکی کوڕەکەی.... هیوای دڵخۆشیتان بۆ دەخوازم وە دووبارە داوای لێبوردنت لێ دەکەم.
"هەڵساو لەوێ ڕۆشتە دەرەوە بێ گوتنی یەک وشەی تر"

Not For Ourselves,,KSJ,,Where stories live. Discover now