Part Eleventh............

144 31 0
                                    

نەفەس:لە.. لەکەیەوە منت خۆشدەوێی؟

سۆکجین: لەو کاتەوەی لە دایکبووی.
"دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی وتی"

سۆکجین: خۆشم نازانم کەیبوو وە چۆن بەڵام ئەزانم خۆشمدەوێی بەبینینت دڵم دەلەرزێ کاتێک پێدەکەنی منیش پێدەکەنی کاتێک خەمباری منیش خەمبارم
غیرەت لێ دەکەم خەمت لێ دەخۆم
دڵخۆش دەبم بۆ تۆ

نازانم کەی خۆشمویستی بەڵام دەزانم هەموو ئەو شتانە بۆ تۆیە
بەڵێنم بە خۆم داوە تاکو دەمرم تۆم لە دڵدابێ

ئەمویست لەگەڵت بم تاکو تۆش منت خۆشدەوێ ئەوکات هاوسەرگیری بکەین بەڵام چارەنووسمان ئاوابوو... دەزانم ئەوە زۆرە بۆ تۆ لە هاورێ وە
ببمە هاوسەرت
دەزانم پێویستت بە کاتە دڵنیابە من چاوەرێت دەکەم.

"سەیری چاوی یەکتڕیان دەکرد جین بەو پەڕی هەست و سۆزەوە قسەی بۆ دەکرد"

سۆکجین: گەر نەتوانی منت خۆشبوێ نیگەران مەبە
خۆشەویستی من بۆ تۆ ئەوەندە زۆرە بەشی هەردووکمان دەکات..... شەوشاد.
"پشتی لە نەفەس بوو قسەی کرد و ڕۆشتە دەرەوە"


         °°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°

سەرپەرشتیار: تان ئازیزم دەتەوێ ژوورەکەت بە ئێمە نیشانبدەی؟

تان: دەتوانم؟
"سەیری نەفەس و سۆکجین'ی کرد و پرسی"

نەفەس: بێگومان دەتوانی گیانەکەم.

سەرپەرشتیار: ئێمە دەمانەوێ تەنیا تان بێ.

سۆکجین: کوڕەکەم ڕێگاکەتان نیشان دەدات.. وانییە کوڕم.

تان: بەڵێ باوکە.
"زەردەخەنەی کرد"

نەفەس: بۆچی دەیانەوێ بەتەنیا قسەی لەگەڵ بکەن؟

یونگی: پرسیاری لێ دەکەن ئەوە ئاساییە.

نەفەس: چی گەر ئازاری بدەن؟

سۆکجین:  شتی وا نابێ نەفەس ئارامبە.

نەفەس: بەڵام......

سۆکجین: ئازیزم.. ئارامبە.
"نەفەس یەک وشەی تری نەوت لە شوێنی خۆی وشک بوو زۆری شەرم دەکرد
جین'یش بە زەردەخەنەوە سەیری دەکرد، یونگی'یش زەردەخەنەی کرد و دڵخۆشبوو بۆیان"


تان: دایکە.
"فرمێسک لەسەر ڕوخساری بوو، بەڕاکردن خۆی خستە باوەشی نەفەس "

نەفەس: گیان کوڕم چی بووە؟

سۆکجین: بۆچی دەگری کوڕم؟

یونگی: چی ڕووی داوە خاتوونی سەرپەرشتیار؟

سەرپەرشتیار: تەنیا چەند پرسیارێکمان لە تان کرد بەڵام ئەو دڵی پڕبوو گریا.

یونگی: چی بوو بڕیار تاندا؟

سەرپەرشتیار: پرسیارمان لە تان کرد لێرە دەبێ یان نا
ئەو دەیەوێ لێڕەبێ لەلای بەڕێز کیم و خاتوون کیم
ئەوانی زۆر خۆشدەوێی ئەوەش ئەو شتەیە کە ئێمە دەمانەوێ.

Not For Ourselves,,KSJ,,Where stories live. Discover now