بە قەلەقیەکی زۆرەوە بەسەر پەیژەو ماڵەکەدا دەهات و دەچوو مۆبایلەکەی بەدەستەوە بوو چاوەڕوانی هەواڵێک بوو لەباوکیەوە
نزیکەی دوو ڕۆژ دەبێت باوکی دیار نەماوەو کچەکەی لەنێو نیگەرانیەکی زۆردا بەجێهێشتوە سەرەرای هەموو سوکایەتی و وشە ناشرینەکانی ئەو هێشتا نیگەرانی باوکیەتی چاوەڕوانی هەواڵێکە لەوەوە تەنانەت گەر بە شکاندنەوەی خۆشی کۆتای پێبێت𝖠𝖭𝖠𝖱𝖠'𝖲 𝖯OV
من تەنها چاوەڕوانم
فرمێسک لەنێو چاوەکانمدا گیریان خواردوە
تەنها دەمەوێت ئەو سەلامەت بێت
کێشە نیە گەر لێشم بدات
لەکۆتایدا تەنها ئەوم هەیە
چیتر ئارامم نەماو ویستم بەڕێبکەوم بەرەو نزیکترین بنکەی پۆلیس بەڵام لە نزیک دەرگای چوونە دەرەوەدا کاغەزێکم بینی کە وادیاربوو نامەی لەسەر نوسرابێت
لوول درابوو لەژێر گۆزەیەکی بچووک
بۆچی من ئەمەم نەبینیوە؟
بەرەو کاغەزەکە ڕۆشتم و دەستم کرد بەخوێندنەوەی بەڵام خۆزگە نەمدەبینیئانارا ئەمە منم باوکت
من دەمەوێت بڕۆم و پشوو بدەم
نامەوێت هێندە بارگرانی زیاتر لەسەر شانم بهێڵمەوە
لەکۆتایدا تۆش ڕۆژێک هاوسەرگیری دەکەیت و دەڕۆیت
کاری خۆتت هەیەو ماڵێک هەیە تێیدا بمێنینەوە
تۆ پێویستت بەمن نیە
وە منش پێویستم بەتۆ نیە
نامەوێت چیتر لەنێو یادگاریەکان ئەو ماڵەدا بمێنمەوە کەوەک دۆزەخێک وایە بۆمن
من چیتر لەئەستۆت ناگرم
تۆ پێویستە خۆت بەتەنها بژیتفرمێسک بەخێرایی و بەبێ چاوەڕوانی ماڵئاوایی لەچاوەکانم کرد
وشەکانی پیت بە پیت لەنێو مێشکمدا دەهات و دەچوون تاوەکو من بریندار بکەن
لەسوچێکدا باوەشم کردبوو بە قاچەکانمدا و بەردەوام بووم لەگریانهێشتا دەمەوێت بگریم
زیاتر و زیاتر
تاوەکو چاوەکانم وشک ببن
لەبەر خۆمەوە تەنها یەک ڕستەم دووبارە دەکردەوە
شایەنی ماڵئاواییەکی باشتر نەبووم؟- من بە نزیکەیی هەموو کات بێدەنگ بووم، دەمویست لە خەمی خۆم دەرباز بم و بە ڕەوشتەوە کۆتایی پێ بهێنم و بیر لەوە بکەمەوە کە چەند ڕۆژێکە و تێدەپەڕێت بەڵام دۆخەکە لێرە بەرەو خراپتر دەچێت.
YOU ARE READING
𝙖 𝙥𝙖𝙧𝙖𝙙𝙞𝙨𝙚 𝙞𝙨 𝙛𝙪𝙡𝙡 𝙤𝙛 𝙡𝙞𝙚𝙨
Fanfictionوێـــناڪردنی شنەبای سارد کاتێک بەر پێستە گەرمەکەم کەوت هەموو ئەو هەستانەی کە هەستم پێیان کرد لەناکاو وەکو بەردێکی بێڕووح لێیانم ڕووانی وەک کەسێک کە توانای قسەکردنی نەمابێت لەکاتێکا قسەی زۆری هەیە بۆوتن... 30/7/2023 *دەستپێک* *کۆتای* 10/9/2023 ...