بــەبــێ ئــەو"

213 29 51
                                    

"شـــتانێڪ هـــەن دەمەوێـــت پێـــتے بڵێــــم بــــەڵام ڕێــــگە دەدەم بڕۆیــــت"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"شـــتانێڪ هـــەن دەمەوێـــت پێـــتے بڵێــــم
بــــەڵام ڕێــــگە دەدەم بڕۆیــــت"

ڕۆژەکان ساڵەکان چرکەو خولەکەکان ڕۆشتن
بەبێ تۆ…
هەمووان ڕۆشتن وەرزەکان ڕۆشتن شتەکان کۆتاییان هات
بەبێ تۆ…
دەسوڕێمەوە وەک ئەوەی شێتێک بم سەرەڕای هەموو کێشەکانی ژیانم
بەبێ تۆ…
هەموو شەوێک دەست دەکەم بە نووسینی سیناریۆ درۆکان دەربارەی خۆمو خۆت
بەبێ تۆ…
دەگریم و ئازار دەچێژم لەنێو کێشەکانمدا خۆم دەخۆمەوە
بەبێ تۆ…
ناخت ئازار دەچێژێ؟
ڕۆژان دێو دەڕوات بینینت ڕەت دەکەمەوە
ئایا من ڕاستم؟
چی دەبوو ئەگەر ژیانم بەجۆرێکی تر بوایە…

شەش مانگ تێپەڕی بەسەر هاتنی من بۆئێرە لەگەڵ سێ مانگ لە دووبوون لەئەوینی من …
سێ مانگی پڕ حەسرەتی چاوەکانی
بەڵام غرورم ڕێگەی نەدام لەبیری بکەم لەپێش خەڵکانێک چی بەسەردا هێنام…
پەرداخێک لەئاو کەرامەتی منی شکاند
بەڵام من دووبارە نایشکێنم
هەموو هەفتەیەک بەتەنیا دەتبینم کاتێک لەسەر کورسیەکان بەتەنیا دادەنیشیت
بێهیوا دەبیت لە هاتنم
گوڵەکان بەجێدەهێڵیت و دەڕۆیت
و منیش بە دڵە شکاوەکەم گوڵەکانت لەلای خۆم دەهێڵمەوە
وادەزانی گەر نەیەم بۆ چاوپێکەوتنت لەبیرم کردووی؟
نەخێر تۆ هەڵەیت
من ڕۆژ و مانگ و ساڵ دەژمێرم
ئەمڕۆ ڕۆژی نەوەتو یەک لە بێ نیگای چاوەکانت
بەیانی ڕۆژی دەرچوونمە و تۆ پێی نازانیت…
چونکە ڕێگەم نەدا
تەنانەت خۆشم تاوانبارم لە ڕەت کردنەوەی بینینت بەڵام منیش مرۆڤێکم کەرامەت و غرور لەپێش خۆشەویستیمدایە
خۆ ناکرێ بە چاو کوێرانەیی دوای پێیەکانت بکەوم چی ئەگەر کەوتمە نێو ئەو چاڵەی بۆتۆ تەنها شتێکی بچووک بوو…
خەریکی کۆکردنەوەی جلەکانمم
ڕێکەوتوم لەگەڵ باوک و زڕ دایکم کەوا بەتەنها لەو ماڵەی خۆمدا بمێنمەوە
ئەوێ پڕە لەیادگاریەکان چۆن دەتوانم بەجێی بهێڵم…
ئەوێ نزیکە لەماڵی ئەوینم چۆن بەجێی بهێڵم…
هەست دەکەم بووم بە شاعیرێک
پێم وابێ کەوتنە داوی کەسێک و دوور بوون لەئەو دەتکات بە شاعیر
ڕووحی ئێمە بە بۆندێک پێکەوە بەستراوە
تێکشکانی زەحمەتە
کاتێک تەواو بووم لە کۆکردنەوەی شتەکانم تەنها شت کە ویستم بیهێنم
دوو وێنەکەی تەنیشت تابلۆی گوڵەکان بوو
من و دایکم
من و ئەوینم
لەسەر دڵمدا دامنان
چونکە هەرچەندە دوور بن لەدڵمەوە نزیکن
کردمە نێو جانتاکەم

𝙖 𝙥𝙖𝙧𝙖𝙙𝙞𝙨𝙚 𝙞𝙨 𝙛𝙪𝙡𝙡 𝙤𝙛 𝙡𝙞𝙚𝙨 Where stories live. Discover now