لهیلام لهبۆ بانگ كهن
كلیی له چاوان كهن
دهردی من تیمار كهن
خان و مانه لهیلا ....___________________________
بەرەو دەرەوەی کلینیکەکە بەڕێکەوت
بەپارچە کاغەزێکەوە
ئەو پارچە کاغەکەی سەلماندی کەوا ئەو شێوانەی بە بێ هۆ نیە
وابیردەکاتەوە ژیانی شێواوە
هەرگیز پێشبینی ئەمەی نەکردبوو بگات بە ئاستێک بەم جۆرە لەخۆی بێهیوا بێت__________________
Anara's pov
_________________چاوەکانم فرمێکسیان تێدا قەتیس بوونە
سەرم بەجۆرێک ئازاری هەیە هەرگیز پێشبینی ناکرێت
من فێڵم لێکرا
بەناوی دەرمانێکی نەفرەتی فێڵم لێکرا
لەلایەن هاوڕێی خۆشمەوە
من لەکوێ بزانم
تەنانەت ناتوانم دەستبەرداری بم
نەفرەتی ئاڵوودەبون بەم جۆرەیە؟
دوێنێ وامدەزانی تەنها گومانێکە
بەڵام ئەمڕۆ گومانەکان بوون بە ڕاستی
هەموو لەشم وەکو ئەوەی کارەبای تێدابێت لەرزی پێدادێ
چی ئەگەر من بمرم ؟
چی ئەگەر نەمتوانی ئەم کارە ئەنجام بدەم؟بەڕێکەوتم بەرەو ماڵەوە
تەنها بیرکردنەوەم لەسەر بێهیواییەکانی خۆمە
وابیرم دەکردەوە چیتر ژیانم بەم جۆرە خەمگین نابێت
وابیرم دەکردەوە کەوا دڵخۆشی دەبێتە میوانم
بەڵام میوانەکان حەز بەمانەوە ناکەن
ئازارەکانی نەفرەت لێکراون
هیچ کەس نایەوێت نزیکیان بکەوێتەوەمن لەبەیانی سەرلەزووەوە هیچ شتێکم نەخواردوە
ئێستا ئەم شتەم بەمێشکدا هات
کاتێک ژیانت پڕە لەکێشە چۆن دەتوانیت سەیری خۆت بکەیت
من تەنانەت سەرشۆڕی خۆمم
نەک تەنها خێزان و کەسە نزیکەکانم
دەکرێت چی لەگەڵمدا بکرێت
جگە لە سەرینی جێگاکەم کەس فرمێسکەکانم هەڵناگرێت
ئەوان توانای هەڵگرتنی ئەم نەفرەتیەیان نیەچاوەکانم هێندەی تر داخران
هێزی بەئاگا بوونم لەدەستدا
کەوتمە نێو جیهانی خەون_____________________
jungkook's pov
- هێیی جۆنگکووک
ئاورم دایەوە بۆ ناوەکەم
سەیرم کرد تای بە هەناسە بڕکێوە بەرەو لای من دێت-کەمێک هەناسە کوڕم
- ئاھ تۆی گەمژە
بەهەرحاڵ کارت هەیە سەر لەئێوارە؟
بیرم کردەوە من ئەمڕۆ ئانارام نەبینیوە
بیری دەکەم تەنانەت گەر کاتژمێرێکیش تێپەڕێت
YOU ARE READING
𝙖 𝙥𝙖𝙧𝙖𝙙𝙞𝙨𝙚 𝙞𝙨 𝙛𝙪𝙡𝙡 𝙤𝙛 𝙡𝙞𝙚𝙨
Fanfictionوێـــناڪردنی شنەبای سارد کاتێک بەر پێستە گەرمەکەم کەوت هەموو ئەو هەستانەی کە هەستم پێیان کرد لەناکاو وەکو بەردێکی بێڕووح لێیانم ڕووانی وەک کەسێک کە توانای قسەکردنی نەمابێت لەکاتێکا قسەی زۆری هەیە بۆوتن... 30/7/2023 *دەستپێک* *کۆتای* 10/9/2023 ...