گـــەڕان"

178 34 2
                                    

پــــێش ئـــەوەیــــیے ڕوحــــت لــــەلاشــــە دەربــــچــێ تـــــاوان لــــەدڵـــت دەر بـــــڪـــە🦋!

________________________________________

دوای گەڕانێکی زۆر
ماندووبونێکی زۆر
گەیشتمە بەردەم دەرگای ماڵێک
دڵم بەخێراییەکی زۆر لێدەدات
ئاخۆ من هەڵەم یاخود ڕاست؟
من چی دەکەم؟
سەرلێشێواوم
مرۆڤ بەم شێوەیەیە
یان ئاڵوودە سەرلێشێواو شێت و بێئاگایە
بەڵام ئاهێکی قووڵ بۆئێمەی سەرلێشێواو
کەخۆشمان نازانین چیمان دەوێت
دایک
ئەو ئافرەتەی بانگم دەکرد بەدایک
کەلێنێکی گەورەی لەناخمدا بەجێهێشت
چیتر باوەشە پر سۆزەکانی نەمان
قسە شیرینەکانی
تەنانەت ئەو سەرزەنشتانەی من پێی بێزار دەبووم ئێستا بەحەسرەتی تەنها سڵاوێکم لەئەو
زۆرجار مرۆڤ دەگات بەشوێنێک تەنانەت بەهەموو ژیانی خەیاڵی ئەمەی نەکردبوو بگات بەم وێستگەیە و چاوەڕێ بکات شەمەندەفەرێک پیایدا تێپەڕ ببێت
من هێشتا چاوەڕوانی شەمەندەفەری ژیانم
دایکە
تۆ لەڕۆژی سێشەممەدا کاتژمێر دە و چل خولەکی بەیانی ڕۆشتیت
هێشتا کات وەستاوە
من چاوەڕێی کاتژمێر یانزەم
چاوەڕێی چوارشەممەم بەهەموو عومری گەنجیم
وەیل بۆ ئەوانەی هێشتا کەسانێکی وەک تۆ ڵەژیانیاندایە
بەڵام هێشتا بێ قەدری تۆن

ئەو نامەیەی لەدەستمدا بوون نیوەی بە فرمێسکەکانم تەڕ بوون
گرنگیم نەداو خستمە پشت دەرگاکە
لەدەرگاکەم داو بەخێراییەکی زۆر ڕامکرد
ڕاکردنێک لەدەست ڕابردووم و داهاتوو هەموو ژیانیشم
لەپشت یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان چاوەڕێی کەسێک بووم بیکاتەوە
تۆ هاتیت
بەچاویلەکانتەوە دڵخۆش دیار بووی
پێیان وتم هاوسەرگیریت کردووە
نەمدەزانی
ئاھ باوکە
تۆی کە کەسانێک بە پشت و پەنای خۆیانی دادەنێن
بیستم ئافرەتەکە کچێکی وەک منی هەیە
ئەو نازەی بەمنت نەبەخشی بەوی دەبەخشیت؟
ئاساییە بەغیلی ببەم؟
بەڵام ڕەوایە
ڕەوایە من بەغیلی ببەم
هەموو ژیانم لەشکاندنەوەو قسەکانی تۆدا بەڕێکرد
ئێستا تۆ دەست بەسەری کچێکی دیکەدا دەهێنی
پرچی کچێکی تر شانە دەکەیت
کچێکی تر بەتۆ دەڵێت باوکە
نامەکەمت بینی
خستتە گیرفانت
وەمنش ئاورم دایەوە ڕۆشتم
فرمێسک دڵۆپ دڵۆپ بەچاوەکانمدا دێتە خوارەوە
چاوەکانی من ئاسمانێکی شێدارە
خۆزگەم دەخواست بیابانێکی وشک بوایە

𝙖 𝙥𝙖𝙧𝙖𝙙𝙞𝙨𝙚 𝙞𝙨 𝙛𝙪𝙡𝙡 𝙤𝙛 𝙡𝙞𝙚𝙨 Where stories live. Discover now