𝙿𝙰𝚁𝚃 16

705 143 67
                                    

وەک رێزێک لە ماندوو بوونم پێش
خوێندەوە ڤۆت بکەن
・゚˚ ୨୧ ˚・゚
.
.
.
.
.





ن/تی دوای ئەوەی جلەکانی خۆی گۆری کە قەمیس و پانتۆلێکی لەبەر کرد لە ژوورەکەی دەرچوو بەرەو لای دەرگاکە چوو خەریکی لەبەر کردنی پێلاوەکانی بوو

هیۆن: چییە خاتوون دەبینم زۆر بە پەلەی بۆ ئەوەی بڕۆیت بۆ کۆمپانیا باش چیت کردووە کە کوڕی بەڕێز کیم بەم شێوەیە شێت بوو ئایا لەگەڵی بووی
«بە پێکەنین وتی ن/تی بە ڕقەوە سەیری دەکرد»

هیۆن: پێت وایە کەسێکی وەک ئەو ئامادەیە لەگەڵ تۆ بێت سەیرێکی خۆت بکە

ن/ت: ئەوە هیچ پەیوەندی بە تۆوە نییە
«بە ڕەقەوە وتی و ڕۆیشە دەرەوە بەرەو کۆمپانیا بەڕێ کەوت  کاتێک گەیشت وەستە چونکە تایهیۆنگی بینی کە لەگەڵ جییۆل خەریکی قسەکردن بوون دوای ئەوە هەردووکیان ڕۆیشتن»

جەیک: بۆچی لێرە وەستاوی
«ن/تی راچەلکی چونکە لەناکاو بوو بۆیەی بە گرژی سەیری جەیکی کرد»

ن/ت: یاااهـ منت ترساند
«دەستی لەسەر دڵی دانا دواتر بەرەو نێو کۆپانیا چوو جەیکیش بەدوایدا ڕۆیشت»

جەیک: من بینیم کە چۆن سەیری ئەوانت دەکرد پێم بڵێ ئایا تۆش ئەوت خۆش دەوێت
«ن/تی وەستا و سەیری کرد»

ن/ت: نەخێر بەم شێوەیە نییە بۆچی دەبێت لە نێو ئەو هەموو کەسە ئەوم خۆش بووێت

جەیک: نازانم هیچ هۆکارێک نییە بۆ خۆش ویستنی کەسێک
«بە بزەوە وتی ن/تی تەنها پشتگوێی خست و ڕۆیشت»

دەرگای ئۆفیسەکەئ تایهیۆنگ کرایەوە و جییۆل هاتە ژوورەوە سەیری کرد کە تایهیۆنگ خەریکی کار کردنە لێی نزیک بوویە تایهیۆنگ سەری هەڵبری بە روخسارێکی پرسیارەوە سەیری کرد

جییۆل: لە هەندێک شتی نێو فایلەکە تێنەگەم بۆیە بیرم کردەوە کە تۆ یارمەتیم بدەیت لەوە و بۆمی روون بکەیتەوە

تایهیۆنگ: جییۆل من کارم هەیە بڕۆ بە جونگکوک بڵێ کە یارمەتیت بدات

جییۆل: جونگکوک ڕۆیشت تۆ یارمەتیم بدە تکایە
«تایهیۆنگ بە بێزاری سەیری کرد زانی کە بێ سوودە لەگەڵی»

تایهیۆنگ: بێنە بزانم چییە
«جییۆل بە دڵخۆشی لێی نزیک بوویەوە و فایلەکەی لە پێش تایهیۆنگ دانا و ئەو شتانەی لێیان تێنەدەگەیشت دیاری کرد و تایهیۆنگیش دەستی کرد بە ڕوونکردنەوە بۆی تا لە دەرگای ژوورەکەی درا و کەسێک هاتە ژوورەوە هەردووکیان سەیری لای دەگاکەیان کرد»

خانمی کیم [𝙺𝚃𝙷]Where stories live. Discover now