٤-لە شەوی کریسمسدا (جەژنی سەریساڵی زاینی) من و خوشکەکەم هەمیشە حەزمان دەکرد بزانین ئاخۆ (سانتا کلۆز) دیاریمان بۆ دەهێنێت یان نا وە ئەوشەوە بەفر دەباری و کەشێکی ساردی هەبوو وە دایک و باوکم خەوتن ئەوکاتەی ئێمە ماینەوەو بڕیارماندا لەژێر مێزی نانخواردنەکە خۆمان حەشاربدەین تا سانتا ببینین چونکە وامان بیستبوو ئەو تەنها ئەو کاتانە دەچێتە خانووەکان کە هەموویان خەوتوون، لە ژێر مێزەکە بووین هەستمان بە دەنگی کردنەوەی دەرگا کرد کە هەردووکمان دڵخۆشبووین بەڵام شتێک بەرەو ڕوومان هات کە هەردووکمان ترساین پێی وە بۆماندەرکەوت پشیلەکەمانە (ماری) دواتر من پشیلەکەم ماچ کرد و هەستام گەڕاندمەوە بۆ شوێنی خەوتنەکەی وە پاشان گەڕامەوە ژێر مێزەکە ئەوکاتەی سانتا هات و بۆکسێکی گەورەی بەدەستەوە بوو وە من و خوشکەکەم لەژێرەوە سەیرمان دەکرد و ئەوکاتەی ئەو ڕۆیشت ئێمە گەڕاینەوە بۆ جێگاکانمان تا بخەوین کاتێک بەیانی هەستاینەوە بەدڵخۆشی ڕۆیشتینە لای بۆکسەکەو ئەوکاتەی کردمانەوە (ماری) مان بە سەربڕاوەیی بینی لەگەڵ نامەیەک کە نووسرابوو :کریسمستان پیرۆز بچکۆلەکان،ئێوەم بینی ڕاستە وە هیوادارم دیاریەکەتان بەدڵبێت لەو ڕۆژەوە خوشکەکەم باری دەروونی تێکچووە.!