٦-دوای ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە خانووەکەمان من خوشکە بچووکەکەمم لەدەستدا و لەو کاتەوە شەوانە خەوی ناخۆشم دەبینی و بەردەوام هەستم دەکرد کەسێک لە نزیکمەوەیە و چاودێریم دەکات لە شەوێکی باراناویدا دایک و باوکم بەهۆی نەخۆشی داپیرەمەوە ماڵەکەیان جێهێشت وە من بریارمدا بخەوم بەبێ هیچ ترسێک بەڵام لە نیوەشەودا خەبەرم بوویەوە بەدەنگی گریانی منداڵێکی بچووک وە کاتێ چاوەکانم کردەوە بە زەحمەت توانیم ئەو دیمەنە ترسناکە ببینم کە هەرگیز لەیادی ناکەم سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەریدا ئەویش دیمەنی دەمووچاوە سووتاوەکەی خوشکەکەمبوو کە بەجۆرێک بوو ئێستقانەکانی دەمووچاوی دەرکەوتبوون و قژی نیوەی ببوو بە خەڵووز وە تەواوی جەستەی شێوابوو من لەو کاتەدا هەستم بە گرژبوونی دەمار و ماسوولەکەکانم دەکرد وە ئەو بە هێمنی لەمن نزیک دەبوویەوە تا لەپڕ هاواری کرد "هەموو شتێک بەهۆی تۆوە ڕوویدا تەنها ئەگەر ئاگاداری من بووبایت کە نزیکی ئاگرەکە نەکەومەوە" دوای ووتنی ئەمانە من هەستم دەکرد لێدانەکانی دڵم هێواش دەبنەوە و خەریکبوو گوێم بتەوێ لە بەرزی هاوارەکەی وە دڵم بووەستێ دوای لەهۆشخۆچوونم من کە بەئاگا هاتمەوە لە ژووری نەخۆشخانە بووم وە دواتر بەزەحمەت توانیم ئەوەی بینیبووم بۆ دایک و باوکمی باس بکەم ئەوان بڕوایان وابوو کە تەنها خەوێکی ناخۆشم بینیوە بەڵام من دەتوانم سوێند بخۆم هەموو ئەوەی بینیم ڕاستی بوو کە تەنانەت ئێستاش دەترسم لە شەودا بەبێ ڕووناکی بخەوم.