٣-من و باوکم و برا بچوکەکەم لەخانوێکدا دەژیاین بەبێ دایکم چونکە ئەو کۆچی دوایی کردووە. ئێمە لە ژووری جیا دەخەوتین بەڵام براکەم هەمووکات دەیویست لە ژوورەکەی من بمێنێتەوە تا ئەوکاتەی تەمەنی بووە هەشت ساڵ وە من ڕۆژێک بەڕێککەوت پرسیم کە ئایا بۆ حەز ناکا لەژوورەکەی خۆی بخەوێت لە وەڵامدا وتی:دایکم لەو ژوورە دەمێنێتەوە کە دەبێ من لێی بخەوم وە ئەوکاتەی داوای لێدەکەم بڕوات ئەو هەڵدەستێ وە لە سووچێکی ژوورەکە دەوەستێ و بەدەنگی نزم گۆرانیم بۆ دەڵێ.