THE SCHOOL GIRL

40 10 1
                                    




٢-لە قوتابخانە هەمووکات ژوورێکی بەتاڵ هەبوو کە کەس نەدەچوویە ئەوێوە وە بەردەوام قوفڵکرابوو من ڕۆژێک ویستم دەربارەی ئەمە لە کارەکەری قوتابخانەکە بپرسم  ئەویش لە وەڵامدا وتی: ڕۆژیک شتانێکی سەیر لەم ژوورەدا ڕوویدا وە ئێمە دامان خست چونکە هیچ کارێکمان پێی نەبوو. بەڵام من هەمووکات بیرم لەوە دەکردەوە کە چ شتێکی سەیر ڕوویدابێ لەوێ، تا ئەوەی ڕۆژێک کە لە ڕێگای چوون بۆ قوتابخانە بووم سێبەرێکی ڕەشم بینی بەلامدا تێپەڕی وە زۆریش ترساندمی بەڵام ئەوکاتەی گەیشتمە قوتابخانە من لە دەرگا گەورەکە کچێکم بینی کە بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە سەیرم دەکات لەگەڵ ئەوەی بە دەستی ئاماژە بۆ هاتنە ژوورەوە دەکات وە من لە چاوتروکانێک ئەوم نەبینیەوە. چەندین ساڵ تێپەڕی و من ئەوەم بۆدەرکەوت کە پێشتر لەم ژوورەدا کچێک بەهۆی کێشەیەکەوە خۆی کوشتووە و پاشان دەگوترێ هەردەم لەم ژوورەدا کێشە ڕوودەدات و شتی سەیریش دەبینرێ.

|HORROR STORIES|Where stories live. Discover now