part 11

226 47 99
                                    

Pov suga

حەز دەکەم زۆر شت بزانم دەربارەی سو پێم وابێت ئەوە باشترین هەلە

شوگا : دەتوانم پرسیارێک بکەم

سو : بەڵێ

شوگا : باشە بۆچی تاوەکوو ئێستا لەسەر شاشە دەرنەکەوتوی لە گەڵ خێزانەکەت .... یانی گەر باوکم نەی وتبایە بەڕێز لی کچێکی تری هەیەهەرگیز نەم دەزانی

سو : نازانم لەوانەبێت هی ئەوە بێت تاوەکو ئێستا خێزانەکەم داوایان لێم نەکردبێت

شوگا : یانی تاوەکوو ئێستا داوایان لێ نەکردوی

سو : وابزانم پێان وایە سوزی لە من شیاو ترە زۆر بەی کات کە ڕۆشتونە منیان یان لای ماڵی جیمین جێ دەهێشت یان لای تای

شوگا : حەز ناکەی دەر بکەوەی

سو : بۆ نا بەڵام باوکم دەڵێت کەی کاتی هات ئەوکاتە دەر دەکەوی

شوگا : ئەی چی سەبارەت بە جیمین زۆر نزیک دیارن لەیەکەوە واتا

سو : تێگەشم مەبەستت چیە نا خۆشەویست نین جیمین و تای لە منداڵیەوە بەیەکەوەین ئەوان هەموو کاتێک ئامۆژگاریان دەکردم هەموو کاتێک پشتیان دەگرتم دەیان وت کە گوێ بە قسەکانی سوزی نەدەم جیمین دەبینی کە باوکم گرنگی زیاتر بە سوزی دەدات بۆیە لەگەڵ تای هاوڕێیەتێ منیان دەکرد

شوگا : واتا بەڕێز لی گرینگیت پێ نادادات

سو : نا بەم جۆرە نیە باوکم زۆری خۆش دەوێم بەڵام

شوگا : بەڵام چی

سو : خۆشم نازانم

شوگا : باشە تەواو کێشە نیە

سو : باشه چی دەر بارەی تۆ یانی بەینت چۆنە لەگەڵ خێزانەکەت

شوگا : لە خێزانەکەمدا باوکمم زۆر خۆش دەوێت

سو : ئەی چی سەبارەت بەدایکت دەزانی ئەمڕۆ ئەو ئافرەتەم بینی وابزانم دایکت بوو سڵاوم لێی کرد وەڵامی نەدامەوە بەڕاستی کەسێکی سارد بوو چۆن دەبێت ..... ئۆ ببورە

ئەم کچە دەمی زۆر شڕە ناتوننێت خۆی بگرێت بەڵام زۆر شیرینیشە

شوگا : نا کێشە نیە خۆشم ئەمە دەزانم دایکم زۆر ساردە هەندێک کات وام لێدەکات پەشیمان ببمەوە لە وتنی وشەی دایکە

سو : ببورە

شوگا : نا گوێی پێ مەدە ئێ

♥ꨄ❦𝒑𝒊𝒂𝒏𝒐 𝒕𝒆𝒂𝒄𝒉𝒆𝒓 ❦ꨄ♥Where stories live. Discover now