CHAPTER.13

254 53 2
                                    

VOT

‎چوومە ناو کتێبخانەکە و سڵاوم لە کچێک کرد کە پێم وایە وەک خاوەنی ئێرە وایە وە بە دوای هەر جۆرە کتێبێک بگەڕێیت پێت ئەدات.. کە ئەو لە پێشەوە لەسەر مێزەکەی دانیشتبوو..

چووم بە دوای هیسنگ بگەڕێم چونکە پێش ئەوەی وانەکان تەواو بێت هیسنگ پێی وتم کە لە کتێبخانە چاومان بەیەک بکەوێت...

‎بینیم هیسنگ لەسەر مێزێک لە پشتی کتێبخانەکە لە لای کتێبەکانی مێژوو دانیشتووە. سەری بەرز کردەوە و کاتێک منی بینی زەردەخەنەی کرد،

‎وای لێکردم بە هەمان شێوە زەردەخەنە بکەم. لە تەنیشتی دانیشتم و قسەمان ئەکرد کاتێک شتەکانم دەهێنایە دەرەوە.

‎ئەو پاکەتەم دەرهێنا کە دەبوو کاری لەسەر بکەین و لەگەڵ یەکتر دەستمان کرد بە کارکردن لەسەری. دوای ئەوەی پاکەتەکەمان تەواو کرد، وەک، سی خولەک دواتر، تەنها قسەمان دەکرد

‎، هیسنگ : دەتەوێت شتێک ببینیت کە کتێبخانەکە هەیەتی؟

‎هیسنگ پرسیاری لێکردم و منیش سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند دوای ئەوە هەردووکمان هەستاین هیسنگ دەستی کرد بە ڕۆیشتن بەرەو شوێنێک و منیش بەدوایدا چووم.

بە پێ ڕۆیشتین بۆ بەشێک لە کتێبخانەکەدا کە تابلۆیەکی لێ بوو کە لەسەری نووسرابوو 'ئەفسانە'.

هیسنگ: هەموو کەسێک لێرە بەڕاستی حەز بەم بەشە ئەفسانەییە ئەکەن بەتایبەتی خوێنمژەکان
هیسنگ وتی و پەنجەکانی بەسەر ئەو کتێبە زۆرانەدا
دەخشاند کاتێک کە هەنگاوی ئەناو ئەڕۆیشت..

کتێبێکم گرت و کردمەوە. تەواوی کتێبەکە هەمووی باسی خوێنمژەکان بوو، هەموو شتێژ هەموو وشە و وێنەیەکی تایبەت بە خوێنمژی تیا نوسرابوو

.وێنەیەکم بینی کە هەندێک پیاو بوون کە ددانی تیژ و کەڵبەی خوێنمژیان هەبوو

کتێبەکەم بە نەرمی پاڵ نرایە خوارەوە و سەرم بەرز کردەوەو و چاوم بە هیسنگ کەوت. سوێند دەخۆم بینیم ڕەنگی چاوەکانی گۆڕاوە بەڵام زانیم ئەوە تەنها ڕووناکی کتێبخانەکەیە کە ڕووناکییەکی کەم بوو.

پاشان کتێبەکەی لێ وەرگرتم و خستیەوە سەر ڕەفەکە.
دوای ئەوە هاتە لام و پاڵی پێوەنام پشتم بەر ڕەفەی کتێبەکان کەوت ئەویش زەردەخەنەی کرد.

پاشان باوەشی پیاکردم

هیسنگ: ئێستا پێوسیتە بڕۆم بەیانی ئەتبینمەوە باشە؟

ن/ت: ئۆهـ باشە..

پاشان هیسنگ شتەکانی سەر مێزەکەی کۆ کردەوەو ڕۆیشت

ئەو وا باوەشی پیا کردم کە هەموو شتێک بزانێت کە من هەستم بۆی هەیە...

MY VAMPIRE (HEESEUNG)Where stories live. Discover now