CHAPTER.30

367 53 34
                                    

VOT

ن/ت: همم باشە بۆچی لە دوێنێوە نەهاتیتە ماڵەوە؟ دوای ئەوەی بریندار بویت و یۆنجونت کوشت چیت لێ هات چویت بۆ چی شوێنێک؟ بۆ لای کێ؟!

هیسنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە وەک ئەوە شتيک ئازاری دڵی بدات..

هیسنگ: ن/ت ویستم خۆمت لێ ون بکەم و پێت ڕا بگەیەنن مردووم.

ن/ت: بـ بەڵام بۆچی؟..

هیسنگ: دوێنێ بە جەیم وت وا بە نیکی بڵێت لە بەرچاوی تۆ بە ژاپۆنی قسە بکات بۆ ئەوەی کە لێی تێ نەگەیت و شک بکەیت شتێکی خراپ ڕووی داوە بۆیە بەو زمانە قسە ئەکەن..بۆ ئەوەی وا بزانیت من دیار نەماوم و ون بووم چونکە مردووم..

ن/ت: بـ بۆچی..؟!

هیسنگ: چونکە ویستم خۆمت لێ بەدوور بگرم..ئەمزانی مەحاڵە خوێنمژێک و مرۆڤێک داهاتوویەکیان هەبێت..ئێمە ناتوانین بۆ یەک ببین! ئێمە جیاوازین ن/ت..من خوێنمژم وە تۆش مرۆڤ..

ن/ت بێ دەنگ بوو وەک ئەوەی نەی ئەزانی چی بڵێت

هیسنگ: کەواتە ویستم وابزانیت مردووم بۆ ئەوەی واز لە خۆشویستنم بهێنیت...بەڵام دواتر دڵم ڕێگای ئەوەی نەدا تۆ ببینم لەگەڵ کوڕێکی تر هاوسەرگیری بکەیت منیش لە دوورەوە سەیرتان بکەم ئازیزم.

ن/ت: چ کێشە لەگەڵ ئەوە هەیە؟ با تۆ خوێنمژ بیت! من هێشتا تۆم خۆشئەوێت...

هیسنگ: همم باشە دوای ئەو هەموو شتە هەر بەڕاستی منت خۆش ئەوێت؟ دوای ئەوەی زانیت خوێنمژم؟ دوای ئەوەی بە بۆنەی من ئازارت کێشا؟

ن/ت: ششش!! هیسنگ..بێگومان تۆم خۆشئەوێت هەتا دوا هەناسەم..هیسنگ تۆ تاکە کەسیت لە ژیانم هێندە گرنگیم پێ بدەیت و منت خۆش بوێت...تۆ ئەو کەسەیت وام لێ ئەکەیت زەردەخەنە بکەم و دڵخۆش بژیم لە ژیانم..بێ تۆ چکن ئەو هەموو خۆشیە ببینم لە ژیانم؟..

هیسنگ بێ دەنگ بوو سەری شۆر کردبوو یاری بە پەنجەکانی خۆی ئەکرد

هیسنگ: من پیر نابم و بە زوی نامردم لەوانەیە تا ٢٠٠ ساڵی تریش بژیم تۆ چەند ساڵێکی تر تەمەنت وەک منی لێیەت بگرە لەمن گەورە تر دەرئەکەویت بگرە پیر ئەبیت منیش هەر وەک خۆم گەنج..بگرە مناڵمان نابێت..

ن/ت گریا

ن/ت: هیچ ڕێگا چارەیەک هەیە؟
من ناتوانم بێ تۆ بم تکایە داوای جیا بونەوە مەکە..ئەمە چی ژیانێکە..خۆزگە مرۆڤ ئەبویت..

هیسنگ: ئەتوانم ببمە مرۆڤ
بە زەردەخەنەوە سەری بەرز کرد و سەیری ن/ت کرد

MY VAMPIRE (HEESEUNG)Where stories live. Discover now